د. سه‌باح سوبحی: پەکەکە به‌م كرده‌وانه‌ی یارمه‌تیی داعش ده‌دات

هه‌ولێر-KDP.info- پسپۆرێکی زانستە سیاسیەکان ئاماژە بە زیانەکانی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان دەکات و پێی وایە، دەبێت پەکەکە رەوشی ھەرێمی کوردستان و پڕۆژەی سەربەخۆیی بەرچاوبگرێت گۆتیشی" ئەگەر پەکەکە بەو شێوەیە رەفتار بکات ئەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ داعش و بوشایی دەکەوێتە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه به چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه ناسروان، به پاساوی به‌رگریكردن له شنگال و ده‌وروبه‌ری خۆیان سه‌پاندووه، شه‌ڕیان به پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ فرۆشت و به هۆیه‌وه كوژراو و برینداریش هه‌بوون.
له‌باره‌ی ئه‌م كرده‌وانه‌ی په‌كه‌كه له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، دکتۆر (سەباح سوبحی) كه شاره‌زای زانستە سیاسییەکانه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند كه دەڤەری شنگال ناوچەیەکی هه‌ستیاره و پێویستە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، بەو شێوەیەی ئێستا رەفتار نەکات، خۆی بەپێی دەستووری عێراق ناوچەی کێشە لەسەرەکانە و پێویستی بەوەیە لایەنێکی نێودەوڵەتی کێشەی ناوچەکە یەکلا بکاتەوە، گوتیشی ''مادام پەکەکە خۆی بە ھەڵگری پەیامی نوێنەرایەتیی کوردانی باکوور ده‌زانێ و ھەڵگری دروشمی کوردستانی گەورەیە!، دەبێت فکر لە بەرژەوەندیی کورد بکاتەوە نەک بەو شێوەیە ئاڵۆزی دروست بکات، بەتایبەتی لەم قۆناغەی ئێستا کە ھێزی پێشمەرگە لوولەی تفەنگی له تیرۆریستانی داعش كردووە، نەک ئاراستەکەی بگۆڕێت بۆ لایەکی دیکە.. ئامانجی کورد چ لە ھەرێمی کوردستان یان سووریا بێت نەمانی داعشە، جا ئەگەر پەکەکە بەو شێوەیە رەفتار بکات، ئەوا یارمەتیدەر دەبێت بۆ داعش و بۆشایی دەکەوێتە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشه‌وه.''
(سوبحی) به‌پێویستی ده‌زانێ پەکەکە خۆی لە شنگال و خاکی ھەرێمی کوردستان بكشێته‌وه و گوتی، ''ناکرێت پەکەکە مانەوەی خۆی لەنێو خاکی ھەرێمی کوردستاندا بەپێی سیاسەتی خۆیان بەھانەی بۆ بھێننەوە، چونكه ئه‌م کێشەیه‌ی ئه‌مڕۆ لە شنگال رووی دا، چارەسەریش بکرێت ئەوا چارەسەری کۆتایی نییە، هه‌ڵبه‌ت چارەسەری کۆتایی ئەوەیە پەکەکە خۆی بکێشتەوە لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان. ده‌بێ په‌كه‌كه بزانێ ھەرێمی کوردستان لە شەڕێکی قورسدایە لەگەڵ داعش و، هاوكات ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی سەربەخۆیی و گۆڕانکاریی دوای شەڕی داعشی لەپێشە، بۆیه ناکرێت پەکەکە ھەرێمی کوردستان بەخۆیەوە سەرقاڵ بکات.''
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه، چه‌ندان جار خه‌ڵكی شنگال و ئه‌نجوومه‌نی قه‌زاكه و قایمقام و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، داواین له چه‌كدارانی په‌كه‌كه كردووه ده‌ڤه‌ره‌كه چۆڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی پێویستدا ڕۆڵێكیان له پارێزگاریكردن له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بووبێ، ئه‌وا پێویسته ئێستا غۆڵی بكه‌ن و بگه‌رێنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتوون، چونكه، خه‌ڵكه ئاواره‌كه‌ی به هۆی ڕه‌واتاره‌كانی چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه كه ناوی جودای له گرووپگه‌لێك ناوه و به زۆر خۆیان سه‌پاندووه و باڵاخانه‌ی حكوومه‌تی و قوتابخانه‌یان داگیر كردوون، هاوكات به‌ربه‌ستێكیشین له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌یاندا، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه جه‌ندان جار ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ده‌یانه‌وێ ڕۆڵیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا هه‌بێ، به هۆی بوونی په‌كه‌كه‌وه ناچنه ناوچه‌كه‌وه.
دکتۆر (سەباح سوبحی) وێڕای ئاماژه به داواكرییه‌كان له‌و هێزه خۆسه‌پێنه، گوتی ''ئەگەر پەکەکە لە زمانی دانوستان تێناگات، پێویستە ھەرێمی کوردستان بیر لە رێگای دیکە بکاتەوە، لەوانە پەنا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ببات بۆ دەرکردنی پەکەکە''، ئه‌و باوه‌ڕی وایه ''دەرنەچوونی پەکەکە لە شنگال و نانه‌وه‌ی کێشە، کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر پڕۆژەی سەربەخۆییی کوردستان، قۆناغی ئێستای ھەرێمی کوردستان پێیدا دەرباز دەبێت قۆناغێکی مێژوویی و ھەستیارە بۆ کورد، کوردانی باشووری کوردستان زیاتر پێویستیان بە یەکڕیزی ھەیە، لەبەر ئەوە دەبێت کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بن نەک کێشەی بۆ بنێنەوە.''
قائید میرۆ




