٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: سنوورێک بۆ په‌كه‌كه‌ دانەنرێت، کارەساتی گەورە بەسەر کوردستان دەهێنن

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ شەڕی براکوژی نییه‌، بەڵکو شەڕی دروست بوونی دەوڵەت و لەباربردنی دەوڵەتە، ئەگەر سنوورێک بۆ ئەو هێزە مەترسیدار و پاوانخوازە دانەنرێت، بەدڵنیایەوە لەداهاتوودا مەترسی و کارەساتی گەورە، بەسەر تەواوی کوردستان و مێژووی ئێستا و ئایندەیی نیشتیمان دەهێنن.
 
 
(ئومێد خۆشناو) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستان گوتى: "بەر لەهەر شتێک هەر کوردێک خوازیار و دڵخۆش بێت، بەڕژانی خوێنی کورد به ده‌ستی کورد، ئه‌و پەڕی نا ئەخلاقی و خۆفرۆشی و بێ قیەمیی و دژه خاکه‌، وەلێ ئه‌و یاریە ترسناک و دژە ڕەوتی سەربەخۆیەی چەتەکانی ئیقلیمی دەستی بۆدەبەن، بە ھیچ کڵۆجێک شەڕی برا کوژی نییه، بەڵکو شەڕی بەرەی دژە سەربەخۆییە، لەبەرانبەر بەرەی سەربەخۆخوازیدا ."
 
(خۆشناو) گوتیشى: "لەهەر سنوورێکی وڵات و هەرچوار بەشەکەی، هەر هێزێـکی سەربەخۆیخواز و ئازادیخواز و ژیان دۆست هەبێت، دەست و پێوەند و زوڕنا ژەنەکانی پەکەکە، کە لەئەنجامدا دەبن بەچەتەکانی ئیقلیمی، لێیان دێنە قسه و دەست، لەهەندێ شوێن بەئیرهابی فیکری، لەهەندێ جێ بەسەرکوتکردن و، لەهەندێ سنوور بەڕێگری کردن و، لەهەر کاتێکیش بۆیان بگونجێ بە پەلامار و هێزی چەک ڕووبەڕووی کاروانی سەربەخۆیی دەبنەوە.!
 
 
سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد ده‌شڵێت، دەمێکە ئه‌و ڕاستیە بەرجەستەکراوە و دەزانین، وه‌ک چۆن ساڵی ١٩٩٢چەکدارانی پەکه‌که، بەنوێنەرایەتی دووژمنان یه‌که‌م هێزبوون، یه‌که‌م فیشه‌ک بوون بەڕووی په‌ڕله‌مان و حکوومەتی تازە دروستکراوی کوردستان بوونەوە، ئێستاش نەبێت له ئاینده‌ یه‌که‌م هێز چەتەکانی هه‌رێمی دەبن شەڕفرۆشی بەدەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەکەن، بۆیه دەڵێین ئه‌وه‌ شەڕی براکوژی نییه‌، بەڵکو شەڕی دروست بوونی دەوڵەت و لەباربردنی دەوڵەتە.
 
(خۆشناو) گوتیشى: "ئەگەر سنورێک بۆ ئەو هێزە مەترسیدار و پاوانخوازە دانەنرێت، بەدڵنیایەوە لەداهاتوو مەترسی و کارەساتی گەورە، بەسەر تەواوی کوردستان و مێژووی ئێستا و ئایندەی وڵات و نیشتیمان دەهێنن." ‌
 
  
نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار