مامۆستا و چاودێرانی سیاسیی سلێمانی؛ شه‌ڕفرۆشییه‌كه‌ی په‌كه‌كه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن

سلێمانی-KDP.info- مامۆستا و چاودێرانی سیاسی له سلێمانی، سه‌ركۆنه‌ی ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه له شنگال ده‌كه‌ن و، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته، له سنووری شنگال ده‌ربكرێن چونكه هێزێكی نایاسایی و چه‌ته‌گه‌رین.
(ئالان حه‌مه‌سه‌عید)ی مامۆستای زانكۆ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند "ره‌فتاره‌كانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال، به‌كارهێنانی هێز به‌رامبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا، كارێكی نابه‌رپرسانه‌یه و دژی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی كوردستانه، بۆیه پێویسته ئه‌و هێزه‌ی په‌كه‌كه له سنووره‌كه ده‌ربكرێن، تاوه‌كو چیدیكه نه‌بنه هۆی نانه‌وه‌ی كێشه و نه‌هامه‌تی بۆ كوردانی ئێزدی، هه‌ڵبه‌ت هه‌رئه‌وانن هۆكاری ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ی شنگال و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ زێدی خۆیان.''
ئه‌و مامۆستای زانكۆ گوتیشی "ئه‌وهێزه‌ی په‌كه‌كه مۆنۆپۆلی ناوچه‌كه‌یان كردووه، بۆیه ده‌بێت په‌كه‌كه باش له‌وه تێبگه‌یه‌ندرێت كه شنگال خاكی باشووری كوردستانه، جێگه‌ی چالاكیی نایاسایی ئه‌وان نییه، چجای ئه‌وه‌ی بێن ڕێگه له هێزێكی نیزامی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بگرن كه جێگه‌ی چالاكیی هێزی نیزامی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌وان به‌م ڕێگری و شه‌ڕفرۆشتنه ئاژاوه ده‌نێنه‌وه و مه‌رامی گڵاوی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ن.''
(حه‌مه‌سه‌عید) جه‌ختی كرده‌وه "هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ هێزێكی نیزامیی كوردستانییه و پێویستی به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له كه‌س نییه بۆ چالاكیه‌كانی خۆی، به‌ڵام په‌كه‌كه له سنووری شنگال مافی چالاكیی سیاسی و چه‌كداری نییه، جونكه هێزێكی نیشتیمانی نییه.''
هاوكات (زیاد كاكه‌ڕه‌زا) بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "باشووری كوردستان بووه‌ته لانكه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كانی عێراق و كوردانی سووریا كه له شه‌ڕ هه‌ڵهاتوون، به‌ڵام ماوه‌ی دووساڵه په‌كه‌كه به ئه‌جێندای ده‌ره‌كی ئیش بۆ تێكدانی ئه‌و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌كات.''
وه‌ك (كاكه‌ڕه‌زا) ئاماژه‌ی دا، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، په‌كه‌كه ئه‌و هه‌له‌ی قۆستووه‌ته‌وه بۆ دژایه‌تیی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم، ''ده‌ست له كاروباری ناوخۆی هه‌رێم وه‌رده‌دات، ده‌یه‌وێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، له‌بار ببات.''
ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه هێزه‌شه‌ڕانگێزه‌كه‌ی په‌كه‌كه دژایه‌تیی ئه‌و لێدوانه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) ده‌كات كه ده‌ڵێت ''جارێكی ڕێگه ناده‌م كورد به ده‌ستی كورد بكوژرێت و شه‌ڕی براكوژی دروست بێته‌وه''، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو هه‌وڵی په‌كه‌كه نانه‌وه‌ی ئاژاوه و شه‌ڕی ناوخۆیه، به‌م هه‌وله‌شی ده‌یه‌وێ به دوژمنانی گه‌لی كورد بڵێت، ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌تانه‌وێت من بۆتان ده‌كه‌م.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




