په‌كه‌كه كه‌مپی مه‌خمووری پڕ كردووه له چه‌كدار؛ له چیای قه‌ره‌چوخیش سه‌نگه‌ری لێداوه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تی كرده‌وه پارتی هیچ هێزێكی بۆ مه‌خموور جووڵه پێكردبێت و رایده‌گه‌یه‌نێ، به‌پێچه‌وانه‌وه په‌كه‌كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو چه‌كداری هێناوه‌ته نێو كه‌مپی مه‌خموور و له‌سه‌ر چیای قه‌ره‌چوخ سه‌نگه‌ری لێداوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی نیه‌تی خراپیان هه‌بێت. ده‌شڵێ، هێزی پێشمه‌رگه بۆ لێدانی داعش له ناوچه‌كه‌یه نه‌ك په‌كه‌كه.
(حه‌یده‌ر شێخ كه‌مال) كارگێڕی لقی 23ی مه‌خموور، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ هێزێكی ئه‌منی و سه‌ربازی ره‌وانه‌ی مه‌خموور نه‌كردووه، هه‌ڵبه‌ت به پێچه‌وانه‌وه په‌كه‌كه هێزێكی زۆری هێناوه‌ته مه‌خموور، چونكه پێشتر ئه‌و كه‌مپه‌ی بۆ ئاواره‌كانی باكوور دروست كراوه، كه كه‌مپێكی مه‌ده‌نی بووه، به‌ڵام زانیاریمان هه‌یه په‌كه‌كه كه‌مپه‌كه‌ی كردووه‌ته سه‌ربازگه و مه‌شق و راهێنانی تێدا ده‌كات.. جا به‌پێی یاسا ئه‌مه قه‌ده‌غه‌یه، چونكه كه‌مپی مه‌ده‌نی رێوشوێنی خۆی هه‌یه و نابێت بكرێته سه‌ربازگه‌ی بۆ هیچ هێزێكی سیاسی و سه‌ربازی، خۆی پێشتر هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش كه‌مپی مه‌خمووریان ده‌پاراست، كه‌چی ئێستا په‌كه‌كه ناهێڵێ كه‌س نزیكی كه‌مپه‌كه بكه‌وێ.''
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له مه‌خموور زانیارییسی دا كه په‌كه‌كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو چه‌كداری هێناوه‌ته نێو كه‌مپی مه‌خموور و ره‌بایه‌ی سه‌ربازییان له‌سه‌ر چیای قه‌ره‌چوخ دروست كردووه و رێ‌و شوێنی ئه‌منیی توندیان گرتووه‌ته به‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی نیه‌تی خراپیان هه‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێ ''به‌پێی یاسابێت نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه له‌و كه‌مپه‌دا هه‌بێت.''
(حه‌یده‌ر شێخ كه‌مال) ئه‌وه‌شی گوت "دوێنێ داعش له به‌رزاییه‌كانی گڕاو ده‌ستی به جووڵه كردووه و هێزێكی دژه‌تیرۆر هاتوونه‌ته ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆریستانی داعش ببنه‌وه نه‌ك په‌كه‌كه، چونكه هه‌ر دوێنێ بوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ته‌قه‌ی داعش شه‌هد بووه، ئه‌گه‌ر هێزی شه‌رعی و یاسایی بهێنرێته ناوچه‌كه، بۆ لێدانی داعشه نه‌ك په‌كه‌كه.''
قائید میرۆ




