دەمامکدارانی پەیەدە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسەیان ڕفاند؛ ماڵ به ماڵ به دوای ئهندامانی دیكهدا دهگهڕێن

ههولێر-KDP.info- هێزێکی دەمامکداری سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)، هەڵیانكوتاوهته سەر ماڵی ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا و بەرەو شوێنێکی نادار ڕفاندوویانه. سهرچاوهیهكی ڕۆژئاوای كوردستانیش دهڵێ، چهكداره دهمامكدارهكانی پهیهده ماڵ بە ماڵی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا دهپشكنێ و بێڕێزییان پێ دهكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (3\3\2017)هێزەکانی سەر پەیەدە کە هێزی دەمامکداریان پێدەگوترێ، فەرمان لە پەکەکەوە وەردەگرن و، هەڵدەکوتنە سەر ماڵی (محەممەد عەلی ئیبراهیم) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پ.د.ک.س) و دوای قۆڵبەستنکردنی، بەرەو شوێنێکی نادیار دەیڕفێنن و تائێستایش زانیاری لەبارەوە نییە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا لهوبارهوه به ماڵپەری فەرمیی پارتی گوت: ''دوای بەشداریی کارا و چالاکی لە یادی (بارزانیی نەمر)دا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە (قسرة دیب) لە ریف دیرك، ئهو ئەندامهی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا ڕفێنراوە.''
ئهو زانیاریی دا: ''پەیەدە بە ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و بە چەکداری دەمامكدارەوە، ماڵ بەماڵی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا دهگهڕێ و بێڕێزییان پێ دهكات.''
کارزان سەباح هەورامی




