قایمقامی شنگال: پەکەکە به فه‌رمانی مالیكی شه‌ڕ به پێشمه‌رگه ده‌فرۆشێ.. سه‌رچاوه‌یه‌ك: په‌كه‌كه چەتەی نێودەوڵەتین
__2016_12_15_h15m6s58__HK.jpg)
شنگال-KDP.info- ئاماژه به‌و شه‌ڕفرۆشتنه‌ی په‌كه‌كه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، قایمقامی قەزای شنگال ده‌ڵێت، شنگال شوێنی پەکەکە نییە ململانێی سیاسی لێ بکات و ئەجێندای دەرەکی لێ جێبەجێ بکات، ''ئه‌و سوکایەتیی بە پیرۆزییەکانی ئێمه ده‌کات.''
(مەحما خەلیل) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی، ئه‌م بەیانیی هه‌ینییه، هێزه جه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه لە خانەسۆری سەر بە سنوونی قەزای شنگال، شەڕی به ھێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ فرۆشتووه و، ''دیاره ئەو شەڕە بە بڕیاری (نووری مالیکی) کراوە، ئاخر ھێزی پێشمەرگەی ڕۆژ ھیچ مەبەستێکی نەبووە و تەنیا ھێزەکانیان لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە گوازراونەتەوە.''
وه‌ك (خه‌لیل) ئاماژه‌ی دا، کوردانی ئێزدی قبووڵ ناکەن پەکەکە شنگال بکاتە شوێنی ململانێی سیاسیی خۆی و ده‌ڵێ، ''ئێره شوێنی ئەوان نییە تا کێشەی تێدا بنێنه‌وه و، بەھیچ جۆرێک ڕێگە نادەین پەکەکە سوکایەتیی بە پیرۆزییەکانی ئێمە بکات.''
قایمقامی قەزای شنگال جه‌ختی كرده‌وه: "ئێمە تووشی کارەسات بووینە و، رێگەش نادەین به هۆی ئەجێندای دەرەکییه‌وه پەکەکە ده‌ڤه‌ری شنگال دووچاری كاره‌ساتی ده‌یكه بكات و ڕێ بۆ (مالیکی) خۆش بكرێت تا یاری بە شنگال و شنگالیان بکات.''
شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌ش زیاتر قسه‌كانی قایمقامی شنگالی ده‌سه‌لمێنێ و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ڕاگه‌یاند، ''ئەو ڕەفتارەی چەکدارانی پەکەکە، سەلماندی کە ئەوان چەتەی نێودەوڵەتین و هەمیشە ئامادەن خۆیان بخنە خزمەتی ئەجێدای دوژمنانی کوردستانه‌وه.''
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها گوتی، وه‌زاره‌تی پێشمەرگە نیەتی راسته‌قینه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی خسته‌ڕوو كه شەڕی ناوێ و ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پاراستنی خاكی كوردستانه، بەڵام هیچ کەس و لایەنێکیش بۆی نییە لەناو خاکی کوردستاندا ڕێوشوێن بۆ پێشمەرگە دیاری بکات و سنووری لەبەردەم بكێشێت و، ده‌ڵێ ''له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م په‌یامه و ڕۆڵی پێشمه‌رگه ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه هێزه چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌به‌ستیان نانه‌وه‌ی پشێوی و دووبه‌ره‌كی بووه له ده‌ڤه‌ره‌كه، ئه‌گه‌رنا خۆ ناوچه‌كه له تیرۆری داعش پاك كراوه‌ته‌وه، ده‌بووا په‌كه‌كه خه‌باتی سیاسی و چه‌كدارییه‌كه‌ی له‌و ناوچه‌یه بكات كه گوایه له پێناو ڕزگاركردنیدا دروست بووه.''
بڵند ئیبراھیم




