٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: بۆ جموجۆڵ له‌ سنووری خاكی خۆیدا، پێشمه‌رگه‌ ئیجازه‌ له‌ كه‌س وه‌رناگرێ

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info-  گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایده‌گه‌یه‌نێ، كه‌ هێزی پێشمەرگەی کوردستان  لەناو سنووری خاکی کوردستان ئازادانه‌ جموجۆڵ و جێگۆڕکێی به‌ هێزەکانی ده‌کات و ئیجازەش لە کەس وەرناگرێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی خۆی لە پاراستنی کوردستان جێبەجێ دەکات و هیچ مەرامێکی بۆ شەڕ نییە و، نایشیه‌وێ هیچ شەڕ و پێکدادانێک لەو ناوچەیە ڕوو بدات.
 
ده‌قی ڕاگه‌یاندنێك له‌ گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوه‌:
 
ئێوارەی ڕۆژی 2ـی3ـی2017، لەکتێکدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری ناحیەی سنونێ، خەریکی پرۆسەیەکی ئاسایی جێگۆڕکێی یەکەکان بوون، لەلایەن گرووپێکی سەر بە پەکەکەوە ڕێگرییان لێ کراوە و دواتریش تەقەیان لە هێزی پێشمەرگە کردووە.
ئێمە لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادە لەوەی کەی و لە کوێ بیەوێ لەناو سنووری خاکی کوردستان جموجۆڵ و جێگۆڕکێی هێزەکانی بکات و بۆ ئەوەش ئیجازە لە کەس وەرناگرێت.
تەئکید دەکەینەوە کە پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی خۆی لە پاراستنی کوردستان جێبەجێ دەکات و هیچ مەرامێکی بۆ شەڕ نییە و، نامانەوێ هیچ شەڕ و پێکدادانێک لەو ناوچەیە ڕوو بدات.
                                                           
هەڵگورد حیکمەت
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە
3ـی3ـی2017

هەواڵی پەیوەندیدار