سۆسیالیست‌دیموکرات بۆ گێڕانەوەی کۆی جیابووەوەکان گفتوگۆ دەکات

بەغدا-KDP.info- ئەو رەوتەی کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە حیزبی سۆسیالیست‌دیموکراتی کوردستان جیا ببوونەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕانەوە نێو حیزبەکەیان.
پاش گفتوگۆێكی زۆر و، له مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تدا به ئاماده بونی (محەممەد حاجی مەحموود)، له گوڵه‌خانه، ڕەوتە جیابووەوەکە (باڵی چاکسازی) گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ڕیزه‌كانی حزبی شۆسیالیست‌دیموكراتی كوردستان.
(ئه‌كبه‌ر كه‌ریم) جێگری مه‌ڵبه‌ندی هەڵەبجەی حزبی شۆسیالیست‌دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند "پاش گفتوگۆیەكی زۆر له مەڕاسیمێكی شایستەدا، به‌شی زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی کە خۆیان بە باڵی چاكسازی ناساندبوو گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوحزبی شۆسیالیست‌دیموكراتی كوردستان."
(ئه‌كبه‌ر كه‌ریم) گوتی "هه‌ردوو سه‌ركرده له باڵی چاكسازی (حوسێن خەلیفه و حەمه‌دۆڵاشی) و زۆرێک لە ئه‌ندامانی دیکەی ئەو ڕەوتە گه‌ڕانه‌وه."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی شۆسیالیست دەشڵێت "گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی دیکەش به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ڕیزه‌كانی حزبی شۆسیالیست كه حزبی خۆیانه."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




