مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د حوسێن عه‌بدوڵڵا دەكات

به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د حوسێن عه‌بدوڵڵا (مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د)..
به دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی (ئه‌حمه‌د حوسێن عه‌بدوڵڵا) ناسراو به (مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د)ـمان پێ گه‌ییشت.
(مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د)، جگه له كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییه‌كه‌ی، كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه. به‌م بۆنەیەیشه‌وه هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین.
له خوای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك




