به وێنه؛ ساڵیادی کۆچی مستەفا بارزانیی نهمر لە ڕۆژئاوای كوردستان بەرز راگیرا

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- لە یادی کۆچی دوای ژەنەراڵ (مستەفا بارزانیی نەمر)دا، ڕۆژئاوای کوردستانیش یادەکەی بەرز ڕاگرت و بە چالاکیی جۆراوجۆر پەیمانی نوێبوونەوە بۆ قوتابخانەی (بارزانی) گوترایەوە. چالاوانێکی ڕۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، وێرای گوشاری پهیەدە، توانرا یادەکە بەرز راگیرێت.
ئەمڕۆ (1\3\2017)، دانیشتووانی شاری دێرک لە ڕۆژئاوای کوردستان، یادی کۆچی دوایی (مستەفا بارزانی)یان بەرز راگرت، (سەعید عومەر) ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا بەماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاند: ''یادەکە لە سەرجەم شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەرز راگیراوە و، خەڵکێکی زۆر ڕژاونەتە سەر شەقام و بە دروشمی نوێبوونەوە بۆ قوتابخانەی (بارزانی) یادی کۆچی دوایی (مستەفا بارزانیی نەمر) بەرز راگیراوە.''
گوتیشی: "ئەگەر گشار و چاوسووکردنەوەی پەیەدە نەبایه، خەڵکێکی یەکجار زۆر خۆی ئامادە کردبوو بۆ ئەو یادە".
کارزان سەباح هەورامی














