پڕۆژه‌ى ئاوى سه‌نحاریب نۆژەن دەکرێتەوە

هەولێر-KDP.info- کارکردن لە پڕۆژە دووهەزار ساڵییەکەی (سەنحاریب) کە بە پڕۆژەی ئاشقانیش ناسراوە، بەردەوامە و بە تەواوبوونیشی دەبێ بە پڕۆژەیەکی گەشتیاری.
ئیستا پڕۆژه‌ى مێژووییی ئاوى (سه‌نحاریب) کاری تیدا دەکرێت و نۆژەن ده‌كرێتەوە. مێژووی پڕۆژه‌کە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2000ساڵ پێش زایین، (سه‌نحاریب) له شاخه‌كانى به‌ستۆڕه‌وە ئاوى له رێگه‌ى لووله‌ى گڵینەوە گه‌یاندووەته هه‌ولێر.
پرۆژه‌که پارێزگاى هه‌ولێر و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار وێکڕا كاری تێدا دەکەن، (نه‌وزاد هادى)ـی پارێزگاری هه‌ولێر، (تاهیر عه‌بدوڵڵا)ی جێگری و به‌رێوه‌به‌ری گشتیى شوێنه‌واری كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر، چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکردن لە پڕۆژهکە‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه كه له ئێستادا كاری هه‌ڵكۆڵین و پاككردنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت.
بەگوێرەی پلانی نۆژەنکردنەوەکە، پڕۆژەی ئاوی (سەنحاریب) ده‌بێته پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى گه‌شتیاری و شوێنه‌واری له ئاستى هه‌رێمدا، هەڵبەت ئه‌م شوێنه کە له‌لایه‌ن مێژوونووسانەوە به جۆگه‌ى ئاشقان ناو براوە و به‌ر له 2000ساڵى پ.ز سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئاو بووه بۆ هه‌ولێر.




