٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سالم شەبەک: دەروبەرمان، پێکهاتەکان ڕەت دەکەنەوە، ئەوان مێشکی داعشانیان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک-KDP.info-  نوێنەری کوردانی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق باوەڕی وایە، کە ئەگەر دەشتی نەینەوا نەخرێتە سەر هەرێمی کوردستان، ئەوا کارەساتی زۆر گەورەتر لە کارەساتی داعش بەسەر ناوچەکەیاندا دێ و، دەڵێ، "دەروبەرمان، پێکهاتەکان ڕەت دەکەنەوە، ئەوان مێشکی داعشانیان هەیە."

(سالم شەبەک) نوێنەری کوردانی شەبەکە لە پەرلەمانی عێراق و بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "هەندێک لایەن لە رێی هەندێک هۆزی ناوچەکە و چەند کەسێکەوە هێزی حەشد پێک دەهێنن، هەڵبەت ئێمە هەموو ئەو هێزانە رەت دەکەینەوە کە بیانەوێ لە ناوچەکانمان جێگیر ببن، چونکە هێزی خۆمان هەیە و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن و دەتوانین پارێزگاری لە خۆمان بکەین.''

دووپاتی کردەوە کە شەبەک بەشێکی گەلی کوردن و وەک براکوردەکانی دیکەیان لە ئەرک و مافەکانیان یەکسانن و ئەو نوێنەرەی کوردانی شەبەک هەروەها دەڵێ: "ئێمە بە فەرمی داوامان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە تەنیا ئەو فەوجانەی پێکهاتەکان کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، لە ناوچەکانماندا بمێنن، چونکە جگە لە پێشمەرگە هیچ هێزیکی دیکە قبوول ناکەین لە ناوچەکانمان بمێننەوە''.

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار