٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرەی تورکمانی: حەشدی شەعبی و پەکەکە مەترسین بۆ ناوچەکە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی (ئایدن مەعرووف) دەڵێ، حەشدی شەعبی و (پەکەکە) بۆ تەلەعفەر و ناوچەکە مەترسین و پێویستە لەوێ دروو بخرێنەوە و دەربکرێن.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی (ئایدن مەعرووف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە بەم نیزیکانە پرۆسەی ڕزگارکردنی تەواوی تەلەعفەر دەست پێ بکات و، بەڵێن بە ئێمە دراوە، تەنیا پۆلیس و سوپای عێراق بەشداریی تێدا دەکەن و حەشدی شەعبی بەشداریی تێدا ناکات.''

(ئایدن مەعرووف) گوتی: ''ئێمە لە ناوچەکە نەک هەر مەترسیمان لە حەشدی شەعبی ھەیە، مەترسیمان لە (پەکەکە)ش ھەیە، لەبەر ئەوەی بوونی ئەو جۆرە ھێزانە لە ناوچەکەدا پێویست ناکات و ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەیە، بۆیە (پەکەکە) مەترسییە لەسەر تەلەعفەر و خەڵکی ناوچەکە، چونکە نەک هەر ئێمە، کوردانی ئێزیدیش ئەوانیان قبووڵ نییە.''

(ئایدن مەعرووف) دەڵێ: ''مەترسییەکەی ئێمە، زیاتر لەوەیە کە ئەمانە لە دواڕۆژدا کێشە بۆ ناوچەکە دروست بکەن، لەبەر ئەوەی بۆ مەرامی سیاسی ھاتوون، نەک بۆ بەرژوەندیی خەڵکی ناوچەکە، بۆیە بەھیچ جۆرێک ئەو جۆرە ھێزانە قبووڵ ناکەین.''

(ئایدن مەعرووف) دەشڵێ: ''داوا دەکەین بەزووترین کات (پەکەکە) لە ناوچەکە دەربکرێت، لەبەر ئەوەی بوونی ئەوان ھیچ پێویست نییە و ھێزی پێشمەرگە پارێزگاریی لە ناوچەکە دەکات.''

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار