٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی عوسمان حاجی نووری دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بەڕێزان خانەوادەی عوسمان حاجی نووری..

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیار و كادیری دڵسۆز و چالاكی پارتیمان لە سنووری كفری (عوسمان حاجی نووری)ـمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 

انا لله و انا الیە راجعون.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار