٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانزاد مام وسوو: لە ھەوڵەكانمان بەردەوام دەبین تا پڕۆژەكەمان سەركەوتوو بێت

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی پڕۆژەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێری لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە رەت كردەوە، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی پارێزگا رایدەگەیێنێت، دیراسەی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی دەكەن و دواتر وەڵامیان دەدەنەوە، لە هەوڵیشدان بۆ ئەوەی پڕۆژەكەیان سەركەوتوو بێت.

(خانزاد مام وسوو)، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەكات كە لیژنەكەمان لەبارەی رەتكردنەوەی پڕۆژەكەمانەوە سەردانی وەزارەتی دارایی دەكات، راست نییە، چونكە ئەمە چارەسەر نیە و دیراسەی نوسراوەكە دەكەین و دواتر وەڵامیان دەدەینەوە".

(مام وسوو) گوتیشی: "ئێمە لە ھەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە سەركەوتوو بێت، لە ئێستایشدا رای چەند راوێژكارێكی ئابووری وەردەگرین بۆ ئەوەی بزانین كەموكوڕیی ئەو پڕۆژە چییە بۆ ئەوەی چارەی بكەین و پڕۆژەكە سەركەوتوو بێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار