دەزگای بارزانی، جانتا و پێداویستیی خوێندنی بۆ ١٢٠٠ قوتابی دابین كرد

مێرگەسۆر-KDP.info- لە درێژەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی كوێت بۆ قوتابیان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا، جانتا و پێداویستی خوێندن بۆ ١٢٠٠ قوتابیی دیكە دابین كرا.
رێكەوتی ٢٨/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی كوێت جانتا و پێداویستیی خوێندنیان بۆ ٤٣ قوتابخانەی سنووری قەزای مێرگەسۆر دابین كرد و ١١٥٠ قوتابیی قوتابخانەكان سوودمەند بوون.
هەر لە هەمان رۆژدا تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی دەوڵەتی كوێت لە شاردێی دێرەلووك جانتا و پێداویستیی خوێندنیان پێشكەشی ٥٠ قوتابیی دیكە كردووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی كوێت بە مەبەستی پشتیوانی و هاندانی قوتابیان بۆ درێژەدان بە خوێندن لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی هاوبەشدا ٣٠ هەزار جانتا و پێداویستییەكانی خوێندنیان بۆ قوتابیانی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابین كردووە.




