"دیپلۆماسیی هەرێم بە سەرۆکایەتیی بارزانی زۆر پێشکەوتووە"

هەولێر-KDP.info-ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) دەڵێ، دیپڵۆماسیی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (بارزانی) لە جیهاندا زۆر پێشکەوتووە. هاوکات (عارف قوربانی) دەڵێ، سیاسەتی بارزانی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا زۆر سەرکەوتوو بووە، بەتایبەت لەگەڵ ئەمەریکادا.
عارف قوربانی: دیپلۆماسیی (سه‌رۆك بارزانی) زۆرسه‌ركه‌وتوو بووە
دیداری ئەم دوایییەی (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، (مایکڵ پێنس) لە میونشن، لەلای چاودێرانی سیاسی بە دیدارێکی پڕ لە دەستکەوتی دیپلۆماسی بۆ هەرێمی کوردستان وەسف کرا، کە هێماکانی ئەو دیدارە دەریانخست ئەمەریکا، هەرێمی کوردستانی بە دۆستێکی ستراتیژی داناوە. بۆ چاودێرانی سیاسی دەرکەوتووە، هەردوو پارتە گەورەکەی ئەمەریکا؛ کۆمارییەکان و دیموکراتەکان، لەسەر ئەو خاڵە کۆکن، کە دەبێ لەلایەن ئەمەریکاوە زیاتر بایەخ بە هەرێمی کوردستان بدرێت و کورد، وەک دۆستێکی ستراتیژیی ئەمەریکا بپارێزرێت.

سەبارەت بە پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، چاودێری سیاسی (عارف قوربانی) بە ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''پاش ڕووخانی ڕژێمی (سه‌ددام) ئه‌و هێزه‌ی كه ئه‌مەریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا بە هاوپه‌یمانی خۆی دەزانێت، كورده. بۆیه له شه‌ڕی داعش دژ به هه‌رێمی كوردستاندا بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وت، كوردستان لەلای ئه‌مەریكا ڕه‌قه‌مێكی گه‌وره‌یه، بۆیه هه‌ردوو حزبه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مەریكا سیاسه‌تێكی نه‌گۆڕیان بەرانبەر به كوردستان هەیە.''
(قوربانی) دەڵێ: ''ئەمەریکا ده‌یه‌وێت پێگه‌ی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا به‌هێز بکاتەوە، بۆیه پێویستیان به دۆسته‌كانیان هه‌یه و، كورد به دۆستی دوورمه‌ودای خۆیان ده‌زانن، نه‌ك دۆستی كاتی.''
ئێستا قسەکردن لەسەر دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان نەک لە ئاستی لۆکاڵیدا، بگرە لە ڕووی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییشەوە باسێکی ڕۆژەڤە و، وەک (عارف قوربانی) ئاماژەی بۆ کرد: ''دیپلۆماسیی (سه‌رۆك بارزانی) له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتان و بەتایبەتیش لەگەڵ ئه‌مەریکا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه، بۆیه ئێستا ئه‌مەریكا بایه‌خێكی زۆر به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، به‌تایبه‌ت له ئیداره‌ی نوێی ترامپدا، ئه‌گه‌ر كورد، خۆی هه‌وڵ بدات، گه‌شبینم بەوەی کە هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نێت، چونکە هەرێمی کوردستان هەموو بنەماکانی دەوڵەتبوونی تێدایە.''

شێخ جەعفەر مستەفا: بۆ هەموو ئەگەرێک ئەمەریکا پشتیوانی هەرێمی کوردستان دەبێت
سیاسەتمەداران و شارەزایانی سەربازی سەبارەت بە دواسەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ میونشن و فەڕەنسا، کە شاندێکی کوردستان یاوەری بوو، زۆریان شرۆڤە بۆ شێوازی پێشوازیکردنی وڵاتان لە سەرۆکی کوردستان کردووە، کە وەک دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە. (شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیششتمانیی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ئێستا هه‌رێمی كوردستان قورسایییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له ئاستی جیهاندا هه‌یه، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؛ بۆ نموونه، به‌شداریی وه‌فدی كوردستان له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاشتیدا، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، کە وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بوو. ته‌نیا وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانن له‌و جۆره كۆنفرانسه جیهانیانە‌دا به‌شداری بكه‌ن.''
(شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) ده‌ڵێت: ''ئەمەریکا به‌رده‌وامه له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ دوای شه‌ڕی داعش. من دڵنیام ئه‌مەریكا پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵمان فراوانتر ده‌كات و بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك پشتیوانی كوردستان ده‌بێت. هه‌موو ئاماژه‌كانی ئیداره‌ی نوێی ئەمەریکا و جێگری سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته نیشان دەدەن، کە پێوه‌ندی و هاوكارییه‌كانیان له‌ڕووی دیپلۆماسی و سەربازییەوە فراوانتر دەكه‌ن.''
(شێخ جه‌عفه‌ر) گوتی: ''دیپلۆماسیی هه‌رێمی كوردستان بە سەرۆکایەتیی (سەرۆک بارزانی) لە ئاستی جیهاندا زۆر بەرەوپێش چووە. هه‌موو سه‌ركه‌وتن و به‌هێزییەكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قاره‌مانه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند.''

سیروان حەمەشەریف: ئیدارەی ترامپ زیاتر بایەخ بە هەرێمی کوردستان دەدات
ئێستا ئیدارەی نوێی ئەمەریکا زیاتر و گەرمتر لەسەر هێڵن و چاویان بڕیوەتە کوردستان، کە بە تاکە ئومێدی سەقامگیریی ناوچەکەی وەسف دەکەن، هەروەک (سیروان حەمه‌شه‌ریف) ماموستای زانكۆ لە سلێمانی بە ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (سه‌رۆك بارزانی) له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییەوە له شه‌ڕی دژی داعشدا به ده‌ستی هێناوە، سه‌رنجی (دۆنالد ترەمپ)ی ڕاکێشاوە و زیاتر گرینگی بە هەرێمی کوردستان دەدات.''
ئەو مامۆستایەی زانکۆ، نەخشکردنی پێوەندیی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان لە جیهاندا بۆ ئەو سیاسەتە دەگەڕێنێتەوە، کە (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ وڵاتاندا پیادەی دەکات و، نموونە بە ئیدارەی پێشووی ئەمەریکا لە سەردەمی (باراک ئۆباما) دێنێتەوە، کە چۆن هاتنە سەر هێڵ تا هەرێمی کوردستان بپارێزن و، ئیدارەی ئێستای ئەمەریکایش چەندە پەرۆشن بۆ پێشخستنی پێوەندییان لەگەڵ هەرێمدا و دەڵێت: ''دیپلۆماسیی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (سه‌رۆك بارزانی) گەیشتووه‌ته ئه‌و ڕاده‌یەی كه له‌گه‌ڵ هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر خاكی كوردستان ده‌ستبه‌جێ ئیداره‌ی ئه‌وكاتی ئەمەریکا هاتنه سه‌رخه‌ت و، به سه‌رۆكایه‌تیی (سه‌رۆك باڕاك ئۆباما) هه‌موو پشتیوانییەكی خۆیان پێشکەش بە هه‌رێمی كوردستان كرد.''
(سیروان حەمەشەریف)، كۆبوونه‌وه‌کەی (سه‌رۆك بارزانی) و جێگری سه‌رۆكی ئەمەریکا وا شرۆڤە دەکات، کە ئیدی پێوەندیی ئەمەریکا و کوردستان زۆر دۆستانە و ستراتیژییە.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




