چاودێرێکی سیاسی: پەیەدە لە عەفرین گەنجانی خوار ١٨ ساڵ دەڕفێنێت

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- چاودێرێكى سیاسیى ڕۆژئاوای كوردستان دەڵێ، ماوه‌ى حه‌فته‌یه‌كه (په‌یه‌ده) له عه‌فرینى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستى كردووه به ڕفاندنى منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ و، ئەم کارەشیان ڕۆژانه به‌رده‌وامە.
(عارف حه‌به‌شى)، چاودێرى سیاسى لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: ''(په‌یه‌ده) ماوه‌ى حه‌فته‌یه‌كه له ته‌واوى ڕۆژئاواى كوردستان و، به‌تایبه‌ت له شارى عه‌فرین، ده‌ستی كردووه به ده‌ستگیركردنى منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ و، بگره له تەمەنی 13 ساڵ و 14 ساڵیش‌دا، کە بە ئۆتۆمبێلێكى سپیی ناسراو بە (ڤان) دەیانڕفێنن و بۆ مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى ده‌یانبه‌ن بۆ باشوورى ناحیه‌ى (موباتا) له ٢٠ کیلۆمەتریی باكوورى شارى (عه‌فرین ) و، دواتریش دەیانگوازنەوە بۆ سه‌ربازگه‌ى (كفرجه‌نه).''
ئه‌و چاودێره سیاسییەی ڕۆژئاوای كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: ''دایكێك دواى ئه‌وه‌ى كوڕه ته‌مه‌ن 13 ساڵانه‌كه‌ى له ڕێی قوتابخانه له‌لایه‌ن (په‌یه‌ده)وە دەڕفێندرێت، ده‌چێته به‌رده‌م باره‌گاى جوانى شۆڕ‌شگێرى سه‌ر به (په‌یه‌ده) و داواى كوڕه‌كه‌ى ده‌كات، به‌ڵام پێی دەڵێن لای ئەوان نییە، کەچی دایكى مێرمنداڵەکە جانتاى قوتابخانه‌ى كوڕه‌كه‌ى له‌لای ئەوان ده‌بینێت.''
(عارف) ئاماژەیشی دا: ''ئه‌و كاره‌ى (په‌یه‌ده) له ڕێى جوانى شۆڕه‌شگێرەوە ڕۆژانه به‌رده‌وامه و، خه‌ڵك ژێرچاو ده‌كه‌ن و به (ڤان)ى سپى، كه له ڕۆژئاوا ناسراوه، ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.''
نه‌شوان به‌رزنجى




