ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە

هەولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ساز كرد کە پێوەست بوو بە گه‌شه‌پێدانی كه‌رته‌كانی ئابووری له هه‌رێمی كوردستاندا، په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی پیشه‌سازی، بازرگانی، كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار دووپات كرایه‌وه. له‌مباره‌یه‌شه‌وه زیاتر تیشك خرایه سه‌ر بواری پیشه‌سازی و چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می خۆماڵی و پاراستن و ساخكردنه‌وه‌یان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا و زیادكردنی كارگه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27-2-2017 ئه‌نجوومه‌نی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و به ئاماده‌بوونی ( قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرن و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ساز كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه تایبه‌ت بوو به گه‌شه‌پێدانی كه‌رته‌كانی ئابووری له هه‌رێمی كوردستاندا، په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی پیشه‌سازی، بازرگانی، كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار دووپات كرایه‌وه. له‌مباره‌یه‌شه‌وه زیاتر تیشك خرایه سه‌ر بواری پیشه‌سازی و چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می خۆماڵی و پاراستن و ساخكردنه‌وه‌یان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا و زیادكردنی كارگه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاسانكاری بۆ تۆماركردنی كۆمپانیاكان كرا كه ژماره‌یان له هه‌رێمی كوردستاندا گه‌یشتووەته 24800 بیست و چوار هه‌زار و هه‌شتسه‌د كۆمپانیا، 21700 بیست و یه‌ك هه‌زار و حه‌فسه‌د كۆمپانیا ناوخۆیی و 3100 سێ هه‌زار و سه‌د كۆمپانیاش بیانین. سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ڕاسپارد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئاسانكاریی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ن كه خۆی له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و ڕه‌سمی تۆماركردن و به‌ئه‌لكترۆنیكردنی تۆماركردنی كۆمپانیاكان ده‌بینێته‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا كه له مانگی 5ی 2017ه‌وه كۆمپانیاكان ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه خۆیان تۆمار بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ڕا‌سپێردرا بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند ڕووپێوێكی ئابووری له بواره‌كانی پیشه‌سازی، بازرگانی، كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزار له ساڵی 2017دا و بڕیار درا بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕووپێوانه ته‌رخان بكرێت. ئامانج له‌م ڕووپێوانه‌ش به‌ده‌ستهێنانی داتا و زانیاریی دروسته بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه بڕیاربه‌ده‌ست و په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانن به پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانه بڕیاری ڕاست و دروست له گه‌شه‌پێدانی بواره‌كانی پیشه‌سازی، بازرگانی، كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزار بده‌ن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بابه‌تی پاراستنی به‌رهه‌می كارگه خۆماڵییه‌كان كرا كه ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆریان له كاركرندان به زیادكردنی ڕه‌سمی گومرگی له‌سه‌ر كاڵای هاوه‌رده‌كراو و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕه‌سمی گومرگی له‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌وكاڵه‌ت ڕا‌سپێردرا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر له دانانی پلانێكی ڕوون و ئاشكرا بۆ پشتگیریكردنی به‌رهه‌می خۆماڵی و پاراستنی به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌مه هاورده‌كراوه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌دا باس له جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی گرێبه‌سته حكوومییه‌كانی ژماره 2ی ساڵی 2016 كرا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه به هاوكاریی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركراوه و ده‌بێ هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان پابه‌ندی بن و له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕینماییانه گرێبه‌سته‌كان ئیمزا بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ نوێكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و دابینكردنی پێدوایستی بۆ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌مباریه‌شه‌وه بڕیار درا بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دابین بكرێت، ده‌سته‌ڵاتیش درا به وه‌زیری بازرگانی بۆ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند به شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ ئه‌و سایلۆ نوێیانه‌ی هێشتا به‌گه‌ڕ نه‌كه‌وتوون.
بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه، باسكردن له بارودۆخی ئه‌و كارگانه بوو كه سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و ژماره‌یان 32 كارگه‌یه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان و به‌شێكی زۆریان له‌كار كه‌وتوون، به‌شێكیشیان له كاركردن به‌رده‌وامن. له‌مباره‌یه‌وه بڕیار درا ده‌سته‌ڵات بدرێته وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ فرۆشتنی ئه‌م كارگانه، یان په‌یداكردنی هاوبه‌ش له كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئابووری ڕاسپارد به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا وردتر باس له ڕێكار و سیاسه‌تی گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت كه كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا.




