٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێری سیاسی: تورکیا سەربەخۆییی هەرێمی کوردستانی قبووڵە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (ساڵح مەلاعومەر)، پسپۆڕی زانستە سیاسییەكان دەڵێ،  پێوەندیی بەهێز لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیادا هەیە و ئێستا توركیا بە شێوەیەكی دیكە دەڕوانێتە پرسی سەربەخۆییی هەرێمی كوردستان.

(د.ساڵح مەلا عومەر)، پسپۆری زانستە سیاسییەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''سەردانی (سەرۆك بارزانی) بۆ توركیا و دیدار و دانوستانەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی توركیا نیشانەی ئەوەیە ئێستا پێوەندییەكی بەهێز لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە و دانانی ئاڵای كوردستانیش بە شێوەیەكی فەرمی لەتەك ئاڵای توركیادا، مانای خۆی هەیە، كە هەڵویستی توركیا بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی دیكەیە و ئامادەیە سەربەخۆییی هەرێمی كوردستان قبووڵ بكات. ئەوەش هەمووی بۆ سەركەوتووییی سیاسەتەکانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، كە (سەرۆك بارزانی)، ڕۆڵی لە چارەكردنی كێشەكانی ناوچەكە و گەیاندنی خەباتی گەلی كورد، بەتایبەتی كوردانی باشووری كوردستان، بە كەناری ئارامی هەیە.''

دەربارەی ڕۆڵی (سەرۆك بارزانی)، بۆ چارەكردنی كێشەی كورد لە باكووری كوردستان (د.ساڵح مەلا عومەر) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: ''ئەگەر لە ڕابردووشدا (هەدەپە) ڕێنمایییەكانی (سەرۆك بارزانی)ی ڕەچاو بکردایە و درێژەی بە پڕۆسەی ئاشتی بدایە و (پەکەکە)ش لەسەر پڕۆسەی ئاشتی بەردەوام بووایە، ئێستا ڕەوشی كوردانی باكوور باشتر دەبوو و دەیانتوانی لەنێو توركیادا مافەكانیان بەدەست بێنن، بەڵام بەداخەوە ئەو هەڵانەی (پەكەكە) كردی و، دەستی بە خەباتی چەكداری كردەوە، كۆتاییی بە پڕۆسەی ئاشتی هێنا.''

(د.ساڵح مەلا عومەر) دەشڵێ: ''ئەو هەڵانەی پەكەكە بووە هۆی ئەوەی كێشەیەکی زۆر بۆ كوردانی باكوور دروست ببێت، ئێستاش بە شێوەیەكی گشتی كوردانی باکوور هیوایان بە (سەرۆك بارزانی) هەیە، بۆ ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سۆنگەی ئەو پێوەندییە دیپلۆماسییەی لەگەڵ کاربەدەستانی توركیا هەیەتی، هەوڵەکانی بۆ بووژاندنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی بخاتە گەڕ. ئەگەر كوردانی باکوور، بەتایبەت (هەدەپە) و (پەكەكە) گوێڕایەڵی (سەرۆك بارزانی) بن، دەتوانن تا ڕادەیەك كێشەی كورد لە توركیا چارە بكەن.''

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار