نێچیرڤان بارزانی و میری ئێزدییان، دواپێشهاته‌كان و بارودۆخی ئێزدییان خسته به‌ر باس

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و، میری ئێزدییان له كوردستان و جیهان، دواپێشهات و بارودۆخی ئێزدییانیان له ناوچه ئازادكراوه‌كان و پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانیان، خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27-2-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، چاوی كه‌وت به (میر ته‌حسین به‌گ) میری ئێزدییان له كوردستان و جیهان كه دوێنی له ده‌ره‌وی وڵات گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهاتنه‌وه‌ی به‌ڕێزیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوسه‌ریه‌وه، پرسه و سه‌رخۆشی له بەڕێزیان كرد.
له دیداره‌كه‌دا باس له دواپێشهاته‌كان و بارودۆخی ئێزدییان له ناوچه ئازادكراوه‌كانیان و پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
تاوتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و ده‌ڤه‌ره ئێزدینشینه‌كان به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




