نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له ڕووداو و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شیفا گه‌ردی ده‌كات

به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ڕاگه‌یاندنكار و ڕۆژنامه‌وانی به‌توانای تۆڕی میدیایی ڕووداو شیفا گه‌ردی، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌ناڵی ڕووداو و خانه‌واده‌ی شه‌هیدی ڕاگه‌یاندنكار شیفا گه‌ردی كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕیزان لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو،
خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی ڕۆژنامه‌وان شیفا گه‌ردی.
به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی کچە بێژه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی دیار و لێهاتووی تۆڕی میدیایی ڕووداو خاتوو شیفا گه‌ردیم پێگه‌یشت كه ئه‌مڕۆ له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌ره‌كانی جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له مووسڵ له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوی تیرۆرستان گیانی سپارد و شه‌هید بوو، كاكه یوونس مسته‌فای وێنه‌گریشی بریندار بوو.
شه‌هیدی ڕۆژنامه‌وان شیفا گه‌ردی کە لە خانەوادەیەکی پێشمەرگە و دڵسۆزی کوردستان لە ئـاوارەیی لەدایک بووە، هێمایه‌كی پێگه و ڕۆڵی ئافره‌ت له كوردستان، نموونەی ئـافرەتێکی ژیر، قوربانیدەر، ئـازاد و ئـازای سەرکەوتوو بوو، خۆشەویست و مایه‌ی ڕێزی بینەرانی بوو، بوێرانه له پێناو گه‌یاندنی په‌یامێكدا شه‌هید بوو كه په‌یامی دڵسۆزی بوو بۆ ئه‌ركه‌کەی، دڵنیاین هاوكارانی له گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بن و بۆ هه‌میشه یادی ئه‌و به زیندوویی ده‌هێڵنه‌وه، زۆرێک لە کچان و ئـافرەتانی دیکەی کوردستانیش ڕێچکەی ئـەو لە ئـازایی و دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ کار و ئـەرکەکەی و لە حەزی بەردەوامی بۆ پێشکەوتن و سەرکەوتن دەگرنەبەر.
سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمی و هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوكارانی له تۆڕی میدیایی ڕووداو ده‌رده‌بڕین، خوای مەزن گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ كاكه یوونسی كامێرامان ده‌خوازین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
25/2/2017




