٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دەسەڵاتی دادوەری بێلایەنە..باسیمە دەروێش ئازاد كرا"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سكرتارییەتی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان ڕایگەیاند، پرۆسەی دادگاییكردنی (باسیمە دەروێش)، بێلایەنیی دەسەڵاتی دادوەری دەسەلمێنێت، بۆیە بڕیار درا بە ئازادكردنی و، بڕیارەكەیش قابیلی تەمییزە لە دادگای تەمییز لە ماوەی ٣٠ رۆژدا.

ماوەیەكە چەندین لایەن و رێكخراوێكی بیانی و ناوخۆیی، تۆمەتی نادروست دەخەنە پاڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كەیسی (باسیمە دەروێش) و گومان دەخەنە سەر دادپەروەریی دادگاكانی هەرێم، حكوومەتی هەرێمیش بە رێگا یاساییە پەیڕەو كراوەكان مامەڵەی لەگەڵ كەیسەكە كردووە و ناوبراو وەك هەر دەستگیركراوێك هەموو مافێكی یاسایی هەبوو و لەم بارەوە دوای تەواو بوونی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، دوای هەڵپەساردنی چەندین دانیشتن رۆژی 21/2/2017 تەرخان كرا بۆ پرۆسەی دادگاییكردنی ناوبراو كە بە شێوەیەكی ئاشكرا و بە ئامادەبوونی جێگری داواكاری گشتی و نوێنەرانی كۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و یۆنامی و رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی و چەندین رێكخراوی تایبەت بە كاروباری ئێزیدییەكان بەڕێوە چوو.

لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە سەبارەت بە كەیسەكە ئەمە دەقەیەكەتی:

رۆژی سێشەممە رێكەوتی 21/2/2017 لە دادگای تاوان/٢ ی هەولێر پرۆسەی دادگاییكردنی تۆمەتبار (باسیمە دەروێش) كە بەپێی ماددە (٣) بڕگە (٧)ی یاسای دژە تیرۆر ساڵی 2006 دەستگیر كرابوو، دادگاكە بە سەرۆكایەتیی دادوەر (فازڵ عەباس) و ئەندامیەتیی دادوەران (زرار هەركی) و دادیار (حەمید) بەڕێوە چوو، پاش وەرگرتنی ئیفادەكان لە تۆمەتبار، دادگا هەڵسا بە دانانی ماددە (٢) بڕگە (٨) كە بریتییە لە داپۆشینی تاوان (تستر) لە جیاتی ماددە (٣) بڕگە (٧)ی یاسای دژە تیرۆر كە بریتییە لە هەبوونی پەیوەندی بە گرووپە تیرۆریستییەكانەوە. جێگری داواكاری گشتی داوای كرد كە ناوبراو ئازاد بكرێت بەپێی ماددە (دوو) بڕگە (ج) لە یاسای بنەماكانی دادگایی سزای عێراقی ژمارە (٢٣ی ساڵی ١٩٧١)، پاش گفتوگۆی سەرۆك و ئەندامانی دادگاكە و لەبەر نەبوونی بەڵگەی تەواو لەسەر تاوانی ناوبراو، بڕیار درا بە ئازادكردنی (باسیمە دەروێش) و بڕیارەكەیش قابیلی تەمییزە لە دادگای تەمییز لە ماوەی ٣٠ رۆژدا، پاش پەسەند كردنی لە دادگای تەمییز بڕیارەكە پلەی تەواو وەردەگرێت (الدرجە القگعیە) و تاوانبار ئازاد دەكرێت، بەڵام ئەگەر دادگای تەمییز بە پێچەوانەوە بڕیاری دادگای تاوانی پەسەند نەكرد ئەوا ناوبراو سزا دەدرێت بەپێی یاسا، بۆیە تا دادگای تەمییز بڕیاری كۆتایی خۆی دەدات، ناوبراو لە دەمێنێتەوە لە بنكەی چاكسازی.

لە كاتی مانەوەی لە بنكەكانی گرتن و گواستنەوە ((باسیمە دەروێش) هەموو مافێكی یاسایی هەبوو، دیارە پرۆسەی دادگاییكردن لە هەر سیستەمێكی یاسایی لە هەر وڵاتێكدا بێت قورسە و كاتی زۆری دەوێ بە تایبەتی ئەگەر هاتو كەیسەكان پەیوەندییان بە ئاسایشی نیشتمانییەوە هەبێت، سیستەمی یاسایی هەرێمی كوردستان چەند رێوشوێن و رێكاری یاسایی هەن پێویستە كە پەیڕەو بكرێن لە كاتی یەكلاكردنەوەی كەیسەكاندا، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەكان وەك هەر دەستگیركراوێك مامەڵەیان لەگەڵ كەیسی (باسیمە دەروێش)ـدا كردووە و هەموو مافێكی یاسایی پێ بەخشراوە بەپێی یاسا وەك دابینكردنی پارێزەر و رێگادان بە سەردانی كەسوكاری، هەروەها رێكخراوە مرۆییەكانیش بە بەردەوامی سەردانیان كردووە و بەدواداچوونی وردیان بۆ ئەم كەیسە كردووە.

سیستمی یاسایی لە كوردستان رێرەوی خۆی گرتووە و دەسەڵاتی دادوەری بێلایەنە و پابەندە بە جێبەجێكردنی یاسا و پاراستنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، هەرچەندە كەیسی (باسیمە دەروێش) لەلایەن چەند ریكخراوێك زیاتر لە قەبارەی خۆی گەورە كرابوو، بەڵام دامودەزگا پەیوەندیدارەكان رێگاخۆشكەر بوونە بۆ ئەوەی مافی یاسایی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە بێ جیاوازی مسۆگەر بكرێت.

سكرتاریەتی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان
٢٢/٢/٢٠١٧

هەواڵی پەیوەندیدار