ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، پشتگیری‌یان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە

هەولێر-KDP.info- لە دیداریاندا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، شاندی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی سیناتۆر (ڕۆبێرت كۆركه‌ر)، خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و قاره‌مانێتیی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی بۆ پاراستنی ناوچه‌كه له هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر كه مایه‌ی ڕێز و پێزانینی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20-2-2017 (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوزای له سیناتۆر (ڕۆبێرت كۆركه‌ر) سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و قاره‌مانێتیی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی بۆ پاراستنی ناوچه‌كه له هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر كه مایه‌ی ڕێز و پێزانینی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
(كۆركه‌ر) هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی به‌رز نرخاند له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكرنه‌وه‌ی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری و به پێویستی زانی له بواره‌كانی دیكه‌شدا ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه هه‌بێت و هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی خۆی له ئاشتیه‌واییه‌كی سه‌رتاسه‌ری عیراقی‌دا هه‌بێت. پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشی بۆ چاره‌كردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو بۆ تێكشكاندنی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستانی داعش، هه‌روه‌ها باسی له قوربانیدانی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌هاناوه‌هاتنی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه قورساییه‌كی زۆری بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد كه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه هاوكارییه‌كی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام له بواره‌كانی دیكه‌دا هیچ پێشكه‌وتنێك نییه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراق مافی خۆیانه له ئاینده‌ی خۆیان دڵنیا بن و بۆ ئه‌مه‌ش به پێویستی زانی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، پلانێكی ئاشته‌واییی نیشتمانیش دابڕێژرێت كه تا ئێستا له به‌غدا باسی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
(نێچیرڤان بارزانی) پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانی و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی، پێشكه‌ش كرد. له‌م ڕووه‌وه شاندی میوان خۆڕاگریی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رامبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه به‌رز نرخاند و ستایشی ئه‌و هه‌نگاو و چاكسازییانه‌یان كرد كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه نراون.




