٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"داوای کەمکردنەوەی نرخی ئامێری کەناڵە نێوخۆییەکان کرا"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێ، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگادا پێشنیار کرا، ئەو نرخەی بۆ ئامێری کەناڵە نێوخۆیییەکان دانراوە تا ئاستی نیوەی کەم بکرێتەوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، (یاسین مزووری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێردا، باس لە چەند تەوەرەیەک کرا؛ لەوانە پرسی ئامێری کەناڵە نێوخۆییەکان و، پێشنیار کرا ئەو نرخەی بۆیان دانراوە، تا ئاستی نێوەی کەم بکرێتەوە. ئەو کۆمپانیایەی ئامێرەکەش دەفرۆشێت، گوتوویەتی پێشنیارەکە تاوتوێ دەکەین و وەڵام دەدەینەوە.''

(یاسین مزووری) گوتیشی: ''پرسێکی دیکە ئەوە بوو کە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوای کردووە خەمڵاندن بۆ کارگەی گازی ھەولێر بکرێت، بۆ ئەوەی بیفرۆشن. لیژنەی پیشەسازیی ئێمەش بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسە کردووە و لێکۆڵینەوەی لێ دەکات، بۆ ئەوەی بزانێت پلانی حکوومەت بۆ فرۆشتنی ئەو کارگەیە چییە و بۆچی دەیفرۆشێت؟ ئەگەر فرۆشتنەکەی لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیاندا بێت و نرخی گاز کەمتر بێت،  پێی ڕازی دەبین، بەپێچەوانەوە پێی ڕازی نابین، بۆیە ئەمە ھێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی دابێدا سەردانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بکەین، بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوەمان پێ بدەن.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار