٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چالاكییەكانی ئەمڕۆ و دوێنێی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هەماهەنگیی دەوڵەتی ئیمارات، ٢٩٠ ئامێری گەرمكەرەوە (سۆبە)ـی بۆ قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دابین كرد. هەروەها چەند چالاكییەكی دیكەیشی ئەنجام دان.

٢٠/٢/٢٠١٧ بە مەبەستی پشتیوانیكردنی قوتابیان و هاندانیان بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن، تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی كوێت ٢٩٠ ئامێری گەرمكەرەوەیان بۆ هۆڵەكانی خوێندنی قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دابین كرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی كوێت لە رێككەوتی ١٥/٢/٢٠١٧ لە چالاكییەكی هاوشێوەدا ٣٠٠ سۆبەی بۆ پەروەردەی گشتیی هەولێر دابین كرد، كە سنووری یازدە پەروەدەی پارێزگای هەولێری گرتەوە.


دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ٢ـی ئاوارەكان بەردەوامە

دوێنێ ١٩/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی بەرنامەی جیهانی خۆراك بەشەخۆراكی مانگێكی بۆ ٤٢٩٠ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی كەمپەكانی سنووری قەزای شێخان دابین كرد.

جێگای ئاماژەیە هەر بەشە خۆراكێك پێكهاتووە لە ٧٣ كیلۆگرام خۆراكی وشك و لەلایەن بەرنامەی جیهانی خۆراكەوە دابین كراوە و مانگانە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر ٢٣ هەزار خێزانی ئاوارەدا دابەش دەكرێت.

پرۆگرامی جیهانی خۆراك لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێكی سەربە رێكخراوی جیهانییUN  ـە و گەورەترین رێكخراوی ئینسانیی جیهانییە بە ناوی hunger and promoting food security.

 


كۆمەڵێك پزیشكی خۆبەخش رێنمایی پزیشكییان پێشكەشی منداڵان كرد

دوێنێ ١٩/٢/٢٠١٧ بە مەبەستی هاندانی منداڵان لە پارێزگاریكردن لە ددانەكانیان، كۆمەڵەی هیوای خۆبەخش بۆ ددان بە هەماهەنگیی دەزگای خێرخوازیی بازرانی سەردانی قوتابخانەی كەمپی دارەشەكرانیان كرد، لەو چالاكییەدا پزیشكە خۆبەخشەكان چۆنیەتی شۆردنی دەم و ددان و بەكار هێنانی فڵچە و مەعجوونیان بۆ منداڵەكان شی كردەوە.

كۆمەڵەی هیوای خۆبەخش بۆ ددان لەلایەن كۆمەڵێك خوێندكاری پزیشیكی خۆبەخشەوە بونیات نراوە و چالاكییەكانیان بە مەبەستی هاوكاریكردنی منداڵانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان و ئاوارە و پەنابەران بەڕێوە دەبەن، ئەم كۆمەڵەیە جۆرەها چالاكی بەڕێوە دەبات وەكوو دابەشكردنی پێداویستیی تەندروستی و بردنەسەرەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستیی دەم و ددان.

 

هاوكاری و رێنمایی پێشكەشی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكانی سنووری سۆران كرا

دوێنێ ١٩/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەزگای LDSـی ئەمەریكایی پێداویستیی تایبەتی بۆ ٦٠ خاوەن پێداویستیی تایبەتی سۆران و دەوروبەری دابین كرد، هەروەها رێنمایی چۆنیەتیی بەكارهێنانی كەلوپەلە تایبەتییەكانیان لەلایەن شارەزایەكی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ باس كرا.

پێداویستییەكانی (ویلچەیر، گۆچانی پزیشكی و كەرەستەی یەدەگی ئامێرەكان) بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت دابین كرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار