له مێژووی فه‌ڕه‌نسادا بێوێنه‌یه؛ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه

فه‌ڕه‌نسا-KDP.info- نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، سێشه‌ممه21-2-2017، لەسەر داوەتی فەرمیی (فرانسوا ئۆلاند) سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، (سه‌رۆك بارزانى) سه‌ردانى پاریس ده‌كات.
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ڕه‌نسا (د. عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "رۆژى سێشه‌ممه به‌روارى 21 ئه‌م مانگه، له‌سه‌ر داواى فه‌رمیى (فرانسۆا ئۆلاند) سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، (سه‌رۆك بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى پاریس ده‌كات و چاوى به سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌وێت."
(د. عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى) گوتیشى، "ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه شه‌ڕى دژ به تیرۆریستانى داعش و، بارودۆخى ناوچه‌كه دواى كۆتاییهاتنى داعش و، هاوپه‌یمانه‌تى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ڕه‌نسا ده‌بێت.''
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ی (دۆله‌مه‌ڕى)، سه‌ردانه‌كه زۆر گیرنگ ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ت له ماوه‌ى شه‌ش مانگی رابردوودا ئه‌مه سێیه‌مین جاره هه‌ردوو سه‌رۆك یه‌كترى ده‌بینن و، گوتی ''پێم وایه یه‌كه‌مجاره له میژووى فه‌ڕه‌نسادا سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا سێ جار چاوى به سه‌رۆكێك بكه‌وێت."
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی به‌شداری له كۆنفڕانسی ئاسایشی جیهانی كه له میونشنی ئه‌ڵمانیا ساز دراوه، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه و، له ماوه‌ی سێ ڕۆژی كۆنفڕانسه‌كدا چه‌ندان دیداری دیپلۆماسی و سیاسیی گرینگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیر و گه‌وره‌بڕیاربه‌ده‌ستانی جیهان ساز داوه، له‌و كۆبوونەوانەشدا (محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود) سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و (شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م (عومه‌ر عوسمان) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر (فواد حوسێن) سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و (ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان) بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و (هێمن هه‌ورامی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان یاوه‌ری (سەرۆك بارزانی) بوون.
نه‌شوان به‌رزنجى




