٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە ئەڵمانیا وەڵامی چەواشەکارییەکەی گۆڕان دەداتەوە

سەرچاوە: KDP.info

میونشن، ئەڵمانیا-KDP.info-  مێدیای بزووتنەوەی گۆڕان، وەک پیشەی هەمیشەیی و بۆ مەرامی سیاسیی خۆی، خۆپێشاندانێکی جەماوەریی ئەڵمانیاییەکان دژ بە ناوتۆ لە میونشن دەقۆزنەوە و خەڵکی کوردستانی پێ چەواشە دەکەن.

 

هاوکات لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی ئاسایشی جیهانی لە میونشن و، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کە بە یاوەریی شاندێکی سیاسی و سەربازی تێیدا بەشدارە، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان دژ بە ناتۆ و گێڕانەوەی پەنابەران بۆ شوێنی خۆیان ساز دراوە، نزیکەی ١٠ لایەنگرێکی گۆڕانیش ئەم دۆخە دەقۆزنەوە و بە بەرزکردنەوەی چەند درووشمێک، دواتر قەبەکردن و شێواندنی ڕاستیی مەرامی خۆپیشاندانەکە، میدیاکانی گۆڕان و KNNبە دیاریکراوی وای بڵاو کردووەتەوە کە گوایە (لە ئەڵمانیا خۆپیشاندان دژی بارزانی دەنگدانەوەی لە میدیاکانی جیهانی لێ دەکەوێتەوە)؛ لە وەڵامی ئەم چەواشەکارییەدا، لیژنەی ناوچەی پارتی بە بەڵگەوە ئەم هەواڵە بە بێبنەمایە ڕەت دەکاتەوە.

 

(حەسەن رەشید قەوال) بەرپرسی راگەیاندنی لیژنەی ناوچەی پارتی لە شاری میونخ لە ئەڵمانیا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "هەواڵە چەواشەکارییەکەی گۆڕان هیچ راستی و بنەمایەکی نییە، ئەو خۆپێشاندانەی کە ١٨/٢/٢٠١٧ لە ئەڵمانیا ساز دراوە، هیی ئەڵمانیاییەکانە و ٤٠٠٠ هەزار کەس لەم خۆپێشاندانە بەشدار بوون، ئەویش ساڵانە هەندێک لە ئەڵمانیاییەکان لە دژی ناتۆ  و گێڕانەوەی کۆچبەران بۆ جێگای رەسەنی خۆیان ئەم خۆپێشاندانە دەکەن."

 

(حەسەن قەوال) ئاشکرای کرد: "١٠ لایەنگری گۆڕان  چوونە ناو خۆپێشاندانەکەی ئەڵمانیاییەکان و وەک سەرنجمان دا، مێدیا چەواشەکارەکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمەی بۆ خۆی بە دەرفەت زانیوە و لە میدیاکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە گوایە ئاپۆڕای خۆپیشاندەران هەمووی کوردن و لایەنگری ئەوانن و لەژێر ناوی ئەم خۆپێشاندانە لە دژی (بارزانی) کراوە، ئەوان بەم هەواڵە و شێواندنە خەڵک چەواشە دەکەن، هەڵبەت ئێمە بە بەڵگەوە بۆ ڕای گشتی دەخەینە ڕوو کە ئەمە ناڕاست و بێبنەمایە و هەموو جیهان رۆڵ و پێگەی سەرۆک دەزانێت و پێشوازییەکی گەرم لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە و، خۆپیشاندانەکە هیچ پێوەندیێکی بە شاندی هەرێمی کوردستانەوە نییە."

 

بۆ بینینی خۆپێشاندانەکەی میونشن کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:

https://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fwww.abendzeitung-muenchen.de%2Finhalt.rund-1500-teilnehmer-bilder-anti-siko-demo-in-der-muenchner-innenstadt.a0480488-b8ec-4afd-a25d-45717d402b1e.html&h=ATOejXp6fJtuQ9c0chxAlauC1-taOFaydxhbpT34vbQvgXF5tuEVENs9CEcyMHmZSY5Np48C8eYRx6a2M8uHyuNDSoGTFrswWrISzSh1R4JWhYIENz-JWPaulegRBfSYP_aUTlE&s=1

 

بۆ بینینی چەواشەکارییەکەی KNN کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:

http://www.knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=96561&LinkID=4&video=False&leguaid

 

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار