٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا به‌ دامەزراندنی 350 پزیشک

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دەربریووە، بۆ قۆناخی یەکەم 356 پزیشک دابمەزرێنێت.

(د. خالس قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ناوی نزیکەی دوو ھەزار دەرچووی بوارە جۆراوجۆرەکانی پزیشکیی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، ئەنجوومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندیی دەربڕی، لە قۆناخی یەکەمدا 356 پزیشک دابمەزرێن.''

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: ''لە داھاتوودا ئەوانەی دیکەش، قۆناخ بە قۆناخ دادەمەزرێن، بەڵام ئێستا دەرچووانی کۆلیژی پزیشکیی گشتیی دادەمەزرێن. دوای ئەوانیش دەرچووانی پزیشکیی ددان و دەرمانسازی دادەمەزرێن.''

(د.خالس) دەشڵێ: ''ئەو ناوانەی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراون، دەرچووی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016ن، ئەمەش وەکو وەڵامێکە بۆ خۆپێشاندانەکەی دەرچووانی پزیشکی، کە بۆ دامەزراندن خۆپێشاندانیان کرد.''

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار