٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوار پۆستی ئیداری لە هەولێر بە توركمانەكان دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی فڕاكسیۆنی توركمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێ، لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان فڕاكسیۆنی توركمان و پارتی دیموكراتی كوردستان، چوار پۆستی ئیدارەی هەولێر بە توركمان دەدرێت.

(عیماد رەفعەت)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پێشتر لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتن هەبووە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێیی هەولێر و هەر لەو چوارچێوەیەیشدا پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەر توركمان كەوتووە، بەڵام بە هۆی لەبەرچاوگرتنی رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان، رێككەوتنەكە هەموو نەخراوەتە واری جێبەجێكردنەوە، چونكە پێشتر رێككەوتن لەسەر چەند پۆستێكی دیكەی ئیداری كراوە بۆ نەتەوەی توركمان".

(رەفعەت) گوتیشی: "لە داهاتوویەكی نزیكدا چوار پۆستی دیكەی بەڕێوەبەر بۆ نەتەوەی توركمان دەبن و لە ئەنجوومەن دەنگیان بۆ دەدرێت، هەندێ پۆستی دیكەیش ماون پێویستە بۆ توركمان بن، پارتییش رازی بووە لەوەی پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر یانیش جێگری قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بۆ توركمان بێت، ئەوەیش كاری تێدا دەكرێت تا دەگەینە ئەنجامێك".

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار