٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك بە جیا سەرەخۆشی لە خانەوادەی حجی خەلیل و مەلا جەمیل دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بەڕێز خانەوادەی حجی خەلیل بێتكاری..

دڵگرانین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری بەرواری باڵا (حجی خەلیل بێتكاری) باوكی شەهید (بژار).

هاوخەمی و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و سەبوری بەهەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك

-------------

خانەوادەی بەڕێز مەلا جەمیل حاجی بەدیع چێوەیی..

 

بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتیی دۆڵی خۆشناوەتی (مەلا جەمیل حاجی بەدیع چێوەیی) دڵگران بووین.

هاوبەشی خەممان و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و خزمانی خۆشناوەتی دەكەین.

لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی زیاترتان پێ بەخشێ و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك

 

هەواڵی پەیوەندیدار