دانانی بەڕێوەبەری گشتی لە سنووری ھەولێر، به بهڵێی ئهنجوومهنی پارێزگا دهبێ

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ئاشکرای کرد، چهندان بەڕێوەبەری گشتی لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەگۆڕدرێن و کەسی نوێ شوێنەکانیان پڕ دەکهنەوە. دەشڵێ، پارتی ھیچ کەسێکی بۆ پۆستی قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر دیاری نەکردووە و ئێستا قایمقام بە وەکالەت کاری خۆی دەکات.
(کەنعان خەیلانی) سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "بڕیارە گۆڕانکاری لە پۆستەکانی حکوومەتی خۆجێیی ھەولێردا بکرێت و، ئەو گۆڕانکاریانەش لە ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەبێت، بەڵام وادەی گۆڕانکارییەکە ھێشتا دیار نییە، چونکە پێشتریش چهند بەڕێوەبەری ناحیە و قایمقامی نوێ لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگیان پێدراوە، ههر گۆڕانكاریێكی دیكهش ھەر لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگاوە و به دەنگدان دەبێت و ژمارەیەک بەڕێوەبەر دەگۆڕدرێن.''
لەبارەی پۆستی قایقمامی قەزای ناوەندی ھەولێریشهوه، (کەنعان خەیلانی) دەڵێ "لە ئێستادا قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر بە وەکالەت لەلایەن بەڕێزێک بەڕێوە دەبرێت کە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیە بووە لە بەحرکە، ههڵبهت ھیچ کەسێکی دیکە دەستنیشان نەکراوە و ئەوەشی لە راگەیاندن بڵاو کراوەتەوە، گوایه پارتی قایمقامی داناوە ڕاست نییە.''
قائید میرۆ




