٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌غدا بەڵێنەکەی لەبارەی ناردنی پێداوستیی تەندروستی بۆ ھەولێر نەبردووه‌تەسەر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  وەزیری تەندروستیی حکوومەتی عێراق كه‌ هاته‌ ھەرێمی کوردستان، به‌ڵێنی دا پێداویستیی تەندروستی بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بكات، كه‌چی وه‌ك گوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر دەڵێت، به‌غدا هێشتا ھیچ ھاوکارییەکی رەوانە نەکردووە.

گوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر(فاخر کرمانجی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت "کاتێک وەزیری تەندروستیی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و بینی کە چ گوشارێک لەسەر نەخۆشخانەکانی ھەولێر ھەیە بەھۆی ھاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و کێشەی کەمیی دەرمانمان ھەیە، بەڵێنی دا ھاوکاریی بۆ ئێمە رەوانە بکات، بەڵام ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە و تا ئێستا ھیچ ھاوکارییەکیان رەوانە نەکردووە.''

گوتیشی، گوشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکانی ھەولێر ھەیە بەھۆی ھاتنی ئاوارەی بەردەوام لە مووسڵه‌وه‌ و، رۆژانە زۆر له‌ ئاوارەكان سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن، بۆیە تاوەکو ئێستا کێشەی کەمیی دەرمانمان ھەیە و ئەو کێشەیە بەردەوامە.''

گوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر هه‌روه‌ها گوتی، چەندان جار داوایان کردووە لە رێگای راگەیاندنەکانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچیان بۆ رەوانە نەکردوون.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار