٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باپیر کامەلا: لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە سەربەخۆیی گفتوگۆ دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سكرتێرى پارتى كرێكاران ‌و ڕه‌نجده‌رانى كوردستان دەڵێ، دەبێ هەنگاوەکانی سەربەخۆیی فراوانتر بکرێن و لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێش گفتوگۆ بکرێت، تا ئەو مەترسییەی لە بوونی کیانی سەربەخۆی کوردستان هەیانە، بڕەوێتەوە.

(باپیر کامەلا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''(سەرۆک بارزانی) و ئێمەش، هەموو لایەکمان لەگەڵ ئەوەداین، کە هەنگاوەکانی سەربەخۆیی، قۆناخەکانی خۆی ببڕێت؛ وەک قۆناخی گفتوگۆ و گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵک. یەکێک لەو قۆناخانە، گفتوگۆکردنمان لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێیە، تا ئەو مەترسییەی لە بوونی کیانی سەربەخۆی کوردستان هەیانە، بڕەوێتەوە.''

سكرتێرى پارتى كرێكاران ‌و ڕه‌نجده‌رانى كوردستان گوتیشی: ''لایەنەکان لە ئاستی ڕاگەیاندن و کۆبوونەوەی حزبیدا باسیان لەم پرسە کردووە و کەس دژی سەربەخۆیی نییە، بۆیە دەبێ هەنگاوەکانی سەربەخۆیی بەرینتر و خێراتر بکەین.''

کارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار