پارێزەرێک: ئەو یاسایانەی پەیەدە بۆ ڕۆژئاوای داناون، گشتی لە بەرگی حزبیدا دووراون
_-_Copy__2017_02_15_h16m3s32__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- پارێزەر (بەخیتار حەیدەر) دەڵێ، لە ڕۆژئاوای کوردستان شتێک گەڵاڵە کراوە و ناوی لێ نراوە یاسای بەڕێوەبردنی وڵات، لەکاتێکدا خەڵک دەنگی لەسەر ئەو یاسایە نەداوە و بە ویستی حزبی نووسراوە.
سەبارەت بە دانانی ئەو یاسایانەی پەیەدە و پەکەکە بۆ ڕۆژاوای کوردستانیان داناوە، بەبێ ئەوەی لەلایەن خەڵکەوە پەسەند کرابێتن و ڕەواییان هەبێت، (بەختیار حەیدەر)، پارێزەر، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دەبێ سەرجەم یاساکانی ڕۆژاوای کوردستان لەڕێی هەڵبژاردنێکی ئازادەوە دابنرێن و، دواتر پەرلەمان یاسا دەربکات، بۆ ئەوەی خەڵک بەپێی ئەو یاسایانە کار بکەن، بەڵام ناکرێت لایەنێکی حزبی، خۆی بەسەر پارچەیەکی کوردستاندا بسەپێنێت.''
ئەو پارێزەرە دەڵێ: ''کاتی خۆی، لە باشووری کوردستان بەرەی کوردستانی هەبوو، کە نوێنەرایەتیی هەموو حزبەکانی باشووری دەکرد و هەموو حزبەکان مافی ڤیتۆیان تێیدا هەبوو، ئەوان پڕۆژەی یاسای ئەنجوومەنی نیشتیمانی، واتە پەرلەمانیان دەرکرد و، دواتر پەرلەمان هەڵبژێردرا و ڕەوایی بە ئەو پڕۆژەیە بەخشی، کە بەرەی کوردستانی داینابوو.''
(بەختیار حەیدەر) دەشڵێ: ''ئەو یاسایانەی ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی ئیدارە و وڵات دانران، بەتەواوەتی حزبین و ڕەواییان نییە.''
کارزان سەباح




