فرسەت سۆفی: راپۆرتی خۆمان تەواو كردووە، لەم یەك دوو رۆژەدا بڵاو دەكرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئاشكرای دەكات، راپۆرتی خۆیان تەواو كردووە و ئاڕاستەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیان كردووە، كە لەم یەك دوو رۆژەدا بڵاو دەكرێتەوە و ھەموو سێكتەرەكان لە خۆی دەگرێت.
(د. فرسەت سۆفی)، ئەندامی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "راپۆرتی خۆمان لەبارەی گەندەڵییەوە تەواو كردووە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستانمان كردووە، ھەر كاێتكیش ئەوان بڕیاریان لەسەر دا، راپۆرتەكە بڵاو دەكرێتەوە".
(سۆفی) گوتیشی، راپۆرتی ئەوان چەندین سێكتەر لە خۆی دەگرێت لە ھەموو بوارەكاندا و، سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیش خۆی بڕیاری لەسەر دەدات و بڵاو دەكرێتەوە، ئەو كات وردەكارییەكان ڕوون دەبنەوە.
ئەوئەندامەی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دهشڵێ، راپۆرتەكە ئامادەیە و لەم یەك دوو رۆژەدا بڵاو دەكرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




