٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو ئەندامی "پەدەكەسە" ئازاد كران؛ چەندانیشیان هێشتا لە زیندانەکانی پەیەدەدان

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info-  ئەندامێكی كۆمیتەی راوێژكاریی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا رایدەگەیێنێت، دوو ئەندامی دیكەی "پەدەكەسە" كە لە لایەن ئاساییشی "پەیەدە"ـوە هاتبوونە دەستگیركردن، ئازاد كران.


(عەبدولڕەحمان شێخی)، بۆ ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوو ئەندامی "پەدەكەسە" بە ناوەكانی (حوسێن سلێمان ئەبو شێرۆ) ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و، ئەندازیار (ئەحمەد ئەلو‌جی) ئەندامی لیژنەی هەرێمی، كە ماوەیەك لە لایەن ئاساییشی پەیەدەوە لە رۆژئاوای كوردستان دەستگیر كرابوون، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە هاتنە ئازادكردن".

(شێخی) گوتیشی: "هێشتا ژمارەیەكی تری ئەندامانی ئێمە لە زیندانەكانی ئاساییشی پەیەدە ماون و‌ ئازاد نەكراون".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار