٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکی باشیک لە گەڕانەوە بۆ شارەدێکە بەردەوامن؛ هەموو فەرمانگەکان دەوامیان تێدا دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  بەرێوەبەری شارەدێی باشیك ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی ڕابردوودا 60 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ باشیك. گوتی، گەڕانەوەی خەڵك  بەردەوامە و داواشی لە خەڵكی ناوچەكە کرد، بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان،  بۆ ئەوەی شارەدێكە ئاوەدان ببێتەوە.

(زەنوون یونس)، بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''تا ئێستا 60 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ باشیك. ڕۆژانە گەڕانەوەی خەڵكی باشیك بەردەوامە و، بە خەڵكی خۆمان ڕادەگەنین، ئێستا باشیك بەتەواوەتی خاوێن كراوەتەوە و لەڕووی ئاسایشەوە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نییە، بۆیە داوایان لێ دەكەین بگەڕێنەوە و، وەك پێشوو شارەدێكە ئاوەدان بكەنەوە.''

بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك گوتیشی: ''هەموو فەرمانگەكان دەوام دەكەن. ئێمەش خەریكی ڕاكێشانی ئاو و هەندێك پڕۆژەی خزمەتگوزارین، بۆ ئەوەی ئاسەواری داعش لە ناوچەكەدا نەهێڵین، هاوکات داوا لە هەردوو حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی بەغدا دەكەم، هاوكاریمان بکەن، بۆ ئەوەی شارەدێكە نوێ بكەینەوە و ئاوەدانیی تێدا وەگەڕ بخەینەوە.''

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار