٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسێن نەرمۆ: پارێزگای دەشتی نەینەوا سەر بە هەرێم بێت، پێكهاتە ئایینەكان پارێزراوتر دەبن

سەرچاوە: KDP.info

تلكێف-KDP.info- (حوسێن حەسەن نەرمۆ) ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵیت، دروستكردنی پارێزگایەك بۆ پێكهاتەكان لە دەشتی نەینەوا، وەها ئاسان نییە و دەبێ لە ژێر چاودێریی نەتەوەیەكگرتووەكاندا بێت.

 

(حوسێن حەسەن نەرمۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پێویستە ئەم ناوچانە پاك بكرێنەوە لە چەك، بۆ ئەوەی تۆڵەسەندنەوە روو نەدات و یاسا رۆڵی خۆی ببینێت لە دادگاییكردنی ئەو كەسانەی دەستیان لەگەڵ داعشدا هەبووە و كچان و ژنانی سڤیلی ئێزدییان شەهید كردووە".

 بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە: "دوور نییە هەندێك هێز دژی بەپارێزگابوونی دەشتی نەینەوا رابوەستن، به‌ڵام ئەگەر پارێزگای دەشتی نەینەوایش سەر بە هەرێم بێت، پێكهاتە ئایینەكان پارێزراوتر دەبن لە جاران".

(نەرمۆ)، دەشڵێ: "داخوازیی ئێمە و تەواوی پێكهاتەكان لە سەركردایەتیی كوردستان و خودی (سەرۆك مەسعوود بارزانی) ئەوەیە، مافی پێكهاتەكان لە چوارچێوەی كوردستاندا پارێزراو بێت ".

 

كاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار