شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم به‌شداره.. دوبه‌ی لووتكه‌ی ساڵانه‌ی حكوومه‌ته‌كانی ساز دا

هه‌ولێر-KDP.info- به به‌شداریی شاندى هه‌رێمى كوردستان، لووتكه‌ى ساڵانه‌ی حكوومه‌ته‌كان له دوبه‌ی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و، تێیدا فیكر، ژینگه، ئابووری، ئیداره‌كردنى وڵات و ئابووری و په‌ره‌پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت ده‌خرێنه به‌ر باسه‌وه.
به ئاماده‌بوونى (محه‌ممه‌د ڕاشد ئال مه‌كتووم) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیمارات و حاكمى دوبه‌ی، به به‌شداریی (عه‌لى سندى) وه‌زیری پلاندانان و (ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و (نه‌وزاد هادى) پارێزگاری هه‌ولێر، شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارییان كرد له لووتكه‌ى جیهانیى حكوومه‌ته‌كان.
ئه‌م لووتكه‌یه گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌یه كه له شارى دوبه‌ى ئیمارات به‌ڕێوه ده‌چێت، ئامانجى ئه‌و كۆبوونه‌وه گه‌وره‌یه گفتوگۆكردنه ده‌رباره‌ى پێشكه‌شكردنى ئایدیاى تازه بۆ حكوومه‌ته‌كانى دنیا، له رووى فیكر و ژینگه و ئابووری و ئیداره‌كردنى وڵات و ئابووری و په‌ره‌پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت، كه حكوومه‌تى ئیماراتى و كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى گه‌وره‌ى ئه‌م وڵاته ساڵانه سازی ده‌ده‌ن.
ته‌وه‌ره‌كانى دیكه‌ى ئه‌م لووتكه‌یه پێك هاتووه له پرسی راگه‌یاندن و ئه‌منى ئه‌لیكترۆنى و چۆنیه‌تیى ئیداره‌كردنى ئه‌م دوو پرسه كاریگه‌ره له جیهان.
جێى باسه ئه‌مساڵ پتر له 4000هه‌زار كه‌سایه‌تیى سیاسی و ئابووری و فیكری و راگه‌یاندنكار له‌م لوتكه‌یه به‌شدار بوونه، تێیدا سكرتێری گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسی سندووقى نه‌قدى نێوده‌وڵه‌تییش له‌و لووته‌كه‌یه ئاماده بوون.
لووتكه‌ى ساڵانه‌ی حكوومه‌ته‌كان كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له دوبه‌ی ساز درا و ساڵانه ئه‌م لووتكه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێ، تا 14ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێ.
كه‌نعان به‌هادین




