وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا

ئەڵمانیا-KDP.info- (فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر)، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆكی نوێی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا.
(فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر)، كه له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا بوو، چه‌ند جارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ (مه‌سعوود بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
(شتاینامه‌ر) له ساڵانی 2005-2009 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بووه، له ساڵی 2013، جارێكی دیكه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرته‌وه و تاكو ئه‌مڕۆ له هه‌مان پۆست‌دا مایه‌وه.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ، (شتاینمایه‌ری) به سه‌رۆكی نوێی ئه‌ڵمانیا دیاری كرد.
(شتاینمایه‌ر) لە ساڵی ١٩٥٦ لە دایکبووە و سەر بە پارتی سۆشیال دیموکراتەکانی ئەڵمانیایە.




