سه‌رۆکی ئه‌مەریکا دەیەوێ بڕیاری نوێ دەرباره‌ی کۆچبه‌ران بدات

ئاژانسەکان-KDP.info- (دۆناڵد ترەمپ)، سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، له‌م حه‌فته‌یه‌دا بڕیاری نوێ دەرباره‌ی پرسی کۆچبه‌ران ده‌دات.
(ترەمپ) له كاتی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی ژاپۆن ئەم وتەیەی ڕاگەیاند و، بە جۆرێک ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی ژاپۆن کرد، کە سه‌رنجی میدیاکانی جیهانی ڕاکێشا.
بەپێی هەواڵێکی واشنتۆن پۆست، (ترەمپ) گوتی، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌سه‌ر پرسی کۆچبه‌ران بڕیارێکی نوێ ده‌دات، به‌ڵام ڕوونی نه‌کرده‌وه، که بڕیاره نوێیه‌کەیشی هەروەکو بڕیارەکەی پێشوو دەبێت، یان لەو بڕیارەی پێشتر دابووی پاشه‌کشه دەکات.
سەرۆکی ئەمەریکا، به بڕیارێکی سه‌رۆکایه‌تی، پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتیانی حه‌وت وڵاتی زۆرینه موسوڵمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقای بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ڕاگرت، که بڕیارەکەی هاووڵاتیانی عێراقیشی دەگرتەوە.




