به‌ریتانیا له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

هەولێر-KDP.info- وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا ڕاگەیاند، وڵاتەکەی له هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و پسپۆڕیی خۆیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ به‌مۆدێرنكردنی ئه‌و وه‌زاره‌ت. هاوکات سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی به‌ریتانیای وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی له‌نێو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌رز نرخاند. ئاماژه‌یشی دا كه به‌ریتانیا له ڕووی پێشكه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان درێغی نه‌كردووه و هیوای خواست له ڕووی سیاسیشه‌وه ڕۆڵی خۆی له دروستكردنی ئاشته‌واییه‌كی سه‌رتاسه‌ری له عیراقدا بگێڕێت.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 12-2-2017 (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوزای له (مایكڵ فاڵن) وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، (فاڵن) خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه توانیویانه ناوچه‌یه‌كی زۆر فراوان له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ڕزگار بكه‌ن. هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیشی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ده‌ورووبه‌ریدا به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه له هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و پسپۆڕیی خۆیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ به‌مۆدێرنكردنی ئه‌و وه‌زاره‌ته، باسی له چه‌ندین ته‌وه‌رێكی دیكه‌ش كرد وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ڕۆڵی به‌ریتانیای وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی له‌نێو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌رز نرخاند. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌ریتانیا له ڕووی پێشكه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان درێغی نه‌كردووه و هیوای خواست له ڕووی سیاسیشه‌وه ڕۆڵی خۆی له دروستكردنی ئاشته‌واییه‌كی سه‌رتاسه‌ری له عیراقدا بگێڕێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، (نێچیرڤان بارزانی) سوپاسی شاندی میوانی كرد بۆ هاوكارییان له بواری به‌مۆدێرنكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دا و هیوای خواست ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیانه به‌رده‌وام بن. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكات و دووپاتی كرده‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا له‌مباره‌یه‌وه ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان ببینن.
تاوتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی ناوچه‌كه و ڕووداوه‌كانی سووریا و دواپێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




