٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی هاوكاریی ٩٤٢ خێزانی ئاوارەی كرد.. جلوبەرگیش بۆ ٨٠٠ خێزان دابین كرا

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هەماهەنگیی رێكخراوی UNHCRو وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، هاوكاریی گەیاندە ٩٤٢ خێزانی ئاوارەی نێو كەمپەكانی دیبەگە. هەروەها جلوبەرگی پێویستیشی بۆ ٨٠٠ خێزانی ئاوارەی  كەمپی حەسەنشام دابین كرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی رێكخراوی UNHCRنەوت و ئامێری گەرمكەرەوەی بۆ ٣٥ خێزانی كەمپەكانی دیبەگە دابین كرد، هەر لە هەمان رۆژدا بە هاوكاریی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی دۆشەك و بەتانی بۆ ٥٧٠ خێزان و پێداویستیی ناوماڵی بۆ ٣٣٧ خێزانی دیكەی كەمپەكانی دیبەگە دابین كرد.

هەروەها رێكەوتی ١١/٢/٢٠١٧ جلوبەرگی زستانەی ٨٠٠ خێزانی ئاوارەوەی ناو كەمپی حەسەنشام لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دابین كرا و لە هەڵمەتێكی خێرخوازیدا بەسەر ئاوارەكاندا دابەش كرا.

تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە هاوكاری و پێداویستی بۆ ئاوارەكان دابین دەكەن و زۆر رێكخراو و ناوەندی جیهانی و ناوچەییش لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە هاوكاری دەگەیەننە ئاوارەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار