سلێڤانەیی: خۆپێشاندەران دەیانەوێ بێنە ناوچەی سەوز؛ ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ هەرێم
_-_Copy__2017_02_11_h15m21s7__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- نوێنەری کورد لە بەغدا، (سەرحان سلێڤانەیی) دەڵێ: ''خۆپێشاندەران نیازیان هەیە بچنە نێو ناوچەی سەوز و، ئێمەش وەک پەرلەمانتارانی کورد دەگەڕێینەوە بۆ هەرێمی کوردستان.''
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دەنگۆی ئەوە هەیە کە خۆپێشاندەران بچنە ناوچەی سەوز، بۆیە ئێمە، وەک پەرلەمانتارانی کورد، خۆمان ئامادە کردووە بگەڕێینەوە هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی مەترسیی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی پێشوو هەیە، چونکە لەنێو خۆپێشاندەراندا هەموو جۆرە کەسێک هەیە.''
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێ: ''ئاشکرایە ئامانجی خۆپێشاندەران بۆ مەرامێکی سیاسییە، چونکە داوکارییەکانیان جیاوازن و، کەس سەریان لێ دەرناکات.''
بڵند ئیبراھیم




