٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لالش، دیداری ''ئێزدی و پرۆژەی دەڵەتبوونی کوردستان'' ساز ده‌دات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  دەستەی باڵای بنکەی لالشی رەوشنبیری و کۆمەڵایەتی لە پارێزگای دهۆک دیدارێک لە بارەی (ئێزدی و پرۆژەی دەڵەتبوونی کوردستانی) ساز دەکات.

بەرپرسی راگەیاندنی بنکەی لالشی رەوشنبیری و کۆمەڵایەتی لە دهۆک دەڵێت "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، دەستەی باڵای بنەکی لالش و لیژنەی رەوشنبیری و لێکۆڵینەوە لە پارێزگای دهۆک، لە ژێر ناوونیشانی(ئێزدی و پرۆژەی دەڵەتبوونی کورستانی)، دیدارێک لە هۆڵی بنکەی لالش لە پارێزگای دهۆک ساز دەكات."

(جەعفەر سمۆ) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەمە یەکەم دیداری لالشە لە بارەی چەندین پرسی جیای پێوه‌ست بە ئێزدییەکانەوە، له‌ لایه‌ن چەندین کەسایه‌تیی پسپۆر لەسەر ئاستی کورستان شرۆڤە له‌باره‌ی پرسە گرینگەکانی ئێزدییەکان پێشكه‌ش دەکه‌ن".

كاروان باعه‌دری

هەواڵی پەیوەندیدار