عه‌بادی به ترامپی راگه‌یاند، عێراق نابێ به به‌شێك له ململانێ هه‌رێمایه‌تییه‌كان

به‌غدا-KDP.info- له پێوه‌ندیی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(حه‌یده‌ر عه‌بادی)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به (دۆناڵد ترامپ)ی راگه‌یاند، عێراق نایه‌وێ ببێ به به‌شێك له هیچ ململانێیه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌م جهختكردنهوهیهی (عه‌بادی) له‌و پێوه‌ندییه تهلهفونییهیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا، پاش ئه‌و گرژیانهن كه به‌م دواییه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له هه‌ڵكشانه.
(عه‌بادی) به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ''عێراق پێداگری له ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی و ه‌برژه‌وه‌ندیی گه‌ل ده‌كات و، نایه‌وێ ببێ به به‌شێك له ململانێی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كه كاره‌سات بۆ ناوچه‌كه و عێراق به دوای خۆیدا دێنێ.




