٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جووتیار عادل: "دامەزراندنی 12بەڕێوەبەری گشتی بۆ كۆمسیۆن یەكلا بووەتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان دەڵێ، دامەزراندنی 12بەڕێوەبەری گشتی بۆ كۆمسیۆن یەكلا بووەتەوە و، ماوەته‌وه‌ مەرسوومی سەرۆكایەتیی ھەرێمی پێ دەربچێت و دەستبەكار دەبن.

(د. جووتیار عادل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "فۆڕم بڵاو كرابووەوە بۆ دامەزراندنی 12بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەك فەرمانبەر كە كۆمەڵێك مەرجیان بۆ دانرابوو، لە ئێستایشدا ناوی بەڕێوەبەرە گشتییەكان یەكلا بووەتەوە و دیاری كراون و رەوانەی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان كراون، بۆ ئەوەی مەرسوومی سەرۆكایەتییان پێ دەرچێت، چونكە پێویستیان بە مەرسووم ھەیە بۆ دەستبەكاربوونیان".

(عادل) گوتیشی، ئەو 12بەڕێوبەرە بۆ ھەر چوار پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، ھەولێر، سلێمانی، دھۆك و ھەڵەبجەن و، لە چەند رۆژی داھاتوودا ناوی فەرمانبەرانیش یەكلا دەكرێتەوە بۆ دامەزراندن، چونكە كارەكان زۆریان نەماوە".

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار