٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك، بە جیا سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەهجەت توركە و كارۆخ مەلا عوسمان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بەڕێز خانەوادەی هەڤاڵ بەهجەت توركە

دڵگرانین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (بەهجەت عەبدولكەریم) ناسراو بە (بەهجەت توركە) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و گوڵان.

هەڤاڵ (بەهجەت توركە) یەكێك بوو لەو دڵسۆز و كوردپەروەرانەی ژیانی خۆی بۆ خەباتی ئازادی نەتەوەكەی تەرخان كرد و لە دەستدانیشی خەمێكی گەورەی بۆ ئێمە و هەڤاڵانی رێبازی پارتی و بارزانی بەجێ هێشت.

هاوخەمی و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە نیشتمانپەروەر و كوردپەورەكەی و سەرجەم خزمان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ(بەهجەت توركە) دەكەین.

لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك بەتایبەتی خانەوادەكەی ببەخشێ و خوالێخۆشبووی بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك

************************

بەڕێز هەڤاڵ كارۆخ مەلا عوسمان

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (سۆیبە) خانی دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

سەرەخۆشی و هاوخەمیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین.

لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی زیاترتان پێبەخشێ و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی خۆی شاد بكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك

 

هەواڵی پەیوەندیدار