لەڕێی پەرلەمانەوە هەوڵ دەدرێت گۆڕی ئەنفالکراوان لە پارێزگای دیوانیە بپارێزرێن

بەغدا -KDP.info- ئەندامێكی كوردى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، وه‌كو فراكسیۆنى پارتى لەڕێی پەرلەمانى عێراقەوە هه‌وڵ ده‌ده‌ین گۆڕى ئه‌نفاڵكراوان له نێوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بێنه پاراستن و ده‌ستكاری نه‌كرێن.
(نه‌دا مێرگه‌سۆرى)، بڕیارده‌رى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: ''به‌رده‌وام له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕى ئه‌نفاڵكراوانمان، له نێوه‌ڕاست و خوارووى عێراق بپارێزرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ڕێکەوتی (٤-١١-٢٠١٦)دا سه‌ردانی پارێزگای دیوانیه‌مان کرد و، دواتر سەردانی قه‌زای عه‌فه‌ک و ناحیه‌ی نه‌فر و جحێش و ئه‌و شوێنانه‌مان کرد، که (٤٠) ساڵ لەومەوبەر، له ساڵانی (١٩٧٥-١٩٨٠)دا كۆمه‌ڵێك خێزانى بارزانییه‌كانیان بۆ ئه‌و بیابانه ڕاگوێست و، له‌به‌ر دۆخی خراپى ئه‌و شوێنه، لەوێ مردوون.''
بڕیارده‌رى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: ''دوابه‌دواى سه‌ردانەکەى ئێمه، خه‌ڵكى ئه‌و شوێنانه، کە دیاره خۆشه‌ویستییان هەبووە بۆ ئه‌و خێزانە بارزانییانەی كاتى خۆى ڕ‌ژێمى ڕووخاوی به‌عس ڕایگوێستوونەتە نزیك ئه‌وان و، دواتر له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى ڕووخاوی به‌عسەوە هه‌وڵ دراوه بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و تاوان و سته‌مانه، شوێنەکە بکرێت بە باخچە، یان پڕۆژەی لەسەر چێ بکەن، چونکە ڕاگواستن، خۆی یه‌كێكه له قۆناخه‌كانى جینۆسایدى گەلی كورد، بەڵام وادیاره خه‌ڵكى ناوچه‌كه ناڕازى بوونه و، داوایان كردووه شوێنەکە بێته پاراستن. بۆیه دوێنێ، چوارشه‌ممه، به یاوه‌ریی هه‌ڤالانی فراکسیۆنى پارتیمان و به‌شێك له فراكسیۆنه‌كانى تر له لێژنه‌ی یاساییدا، مێوانداریمان لە ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیانی دانیشتووی دیوانیه کرد، کە شایەدحاڵی کاتی ڕاگواستنی بارزانییه‌کان بوونە و، گوێمان له وته‌کانیان ڕاگرت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌گوێره‌ی پێویست کارێک بۆ پاراستنی گۆڕی ئازیزانمان بکەین.''
(مێرگه‌سۆرى ) زیاتر گوتى: ''وه‌كو فراكسیۆنى پارتى له‌خزمه‌ت ئازیزانماندا ده‌بین و، له پەرلەمانى عێراقدا هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین. پێویستیمان به‌هه‌ندێك ڕێكارى تریش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان له‌به‌رچاو بگیرێت و، بتوانین بۆ ئازیرانى خۆمان، كه له‌وێ مردوون شتێك بكه‌ین و، ڕه‌نگه بتوانین له قۆناخى داهاتوودا جارێكى دیکە وه‌كو پەرلەمان سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه بكه‌ینەوە.''
نەشوان بەرزنجی




